لە ئەنجامی چالاکیەکدا لە عەزاز چەتەیەک کوژرا

چالاکیەکانی تۆڵەسەندنەوە لە سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوەامن. هێزەکانی رزگاری عەفرین لە لێدوانێکدا ئەنجامی چالاکیەکی تۆڵەسەندنەوە لە سوپای تورکی داگیرکەریان ئاشکرا کرد.

هێزەکانی رزگاری عەفرین لە بارەی چالاکییەکی تۆڵەسەندنەوەدا کە ئەمڕۆ ٢ی تشرینی دووەم ئەنجامیاندا لێدوانێکی بڵاو کردەوە.

لێدوانەکە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانمان بەردەوامن لە چالاکییەکانی تۆڵەسەندنەوە لە سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانیدا.

ئەمڕۆ ٢ی تشرینی دووەم لە گوندی کەفەر خاشری سەر بە هەرێمی عەزاز هێزەکانمان لە دژی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیەکی قارەمانانەیان ئەنجامدا و بەوهۆیەوە چەتەیێک کوژرا."

ز.ش