لە تل تەمر ژمارەیەکی زۆر چەتە کوژران
لەنێوان چەتەکان و شەڕڤانانی قەسەدەدا کە هێرشیان کردبووە سەر گوندەکانی مەحمودیە و ئۆم شهەفای تل تەمر شەڕ ڕوویدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر چەتە کوژران.
لەنێوان چەتەکان و شەڕڤانانی قەسەدەدا کە هێرشیان کردبووە سەر گوندەکانی مەحمودیە و ئۆم شهەفای تل تەمر شەڕ ڕوویدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر چەتە کوژران.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی داعش/ ئەلنوسرە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر گوندەکانی مەحمودیە و ئۆم شهەفای سەر بە تل تەمر. شەڕڤانانی قەسەدە بەرپەرچی هێرشەکانیان دایەوە و شەڕێکی سەخت ڕوویدا.
لە شەڕدا ژمارەیەکی زۆر چەتەی داگیرکەر کوژران.
داگیرکەران کوژراو و بریندارەکانیان بە ئامبولانس و ئۆتۆموبیلی سەربازی لە هەرێمەکە دوورخستەوە.
ف.ق