هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری رەقا وگوندەکانی دەورووبەری دەربارەی ڕووداوەکانی گەڕەکی ئەل دەرێحەی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. وتەبێژی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆمحەمەد ئیبراهیم دەربارەی ئەو ڕووداوە ڕایگەیەنراوەکەی خوێندەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە:
چی لەرەقا روویدا ؟ بۆچی لەم کاتەدا؟ هێزەکانی ئیمە چالاکییەکی سەرکەوتووی ئەنجامدا. ڕێکخراوەی تیرۆریستی داعش تەنانەت لە خەونیشدا ناگەڕێتەوە. ئەوکارانەی کە شانە نەهێنییەکانی پلانی بۆدادەڕێژن بەێگومان تێکدەچێت.
دوێنێ کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕێکەوتی ٢٩ی ئەیلوول/٨ی ڕەزبەرهێزی تایبەتی 'هات' ، تیمی تایبەتی پووچەڵکردنەوەی مین لە دژی شانەیەکی نەهێنی چەتەکانی داعش لە گەڕەکێکی شاری ڕەقا ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا.
دوای داڕشتنی پلانی هێرش لە کۆڵانی باسێل نزیک لەگەڕەکی ئەل دەرێحە لەدژی ٢ ماڵ کە شانە نەهێنییەکانی داعشی تێدا بووچالاکی ئەنجامدرا. هێزەکانمان هەڵیانکوتایە سەرهەردووماڵەکەدا و شەڕڕوویدا. لە ئەنجامی ئەو جالاکییەدا ٢ چەتەی داعش کوژران و ٥ چەتەی دیکە دەستگیرکران.
دوای گەڕان و پشکنینی ئەودووماڵە بڕێکی زۆرچەک وتەقەمەنی وئۆتۆمبیلێکی بۆم ڕێژکراو کە ئامدەکرابوو بۆ تەقاندنەوە دەستی بەسەردا گیرا.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا داوا لە هاووڵاتیان کراوە کە چاویان کراوە بێت و لە ئەگەری هەر شتێکی گوماناویدا هێزەکانمانی لێ ئاگاداربکەنەوە.
ک-ش