هاوڵاتیانی کۆبانێ کاروانێکی هاوبەشی ئۆتۆمبیلی سەربازی روسی-تورکیان دایە بەر بەرد

لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی نێوان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و روسیا دا، کاروانێکی هاوبەشی سەربازی روسی-تورکی کە لە شاری کۆبانێ دەستی بە گەشتێکی سەربازی کردبوو، لە لایەن هاوڵاتیانەوە بەردباران کرا.

تورکیا و روسیا لە ٢٢ی تشرینی یەکەم رێکەوتنێکیان بۆ هاوئاهەنگی نێوان هێزەکانیان لە رۆژئاوای کوردستان ئیمزایان کردبوو، لەم چوارچێوەیەشدا ئەمرۆ کاروانێکی هاوبەشی هێزەکانی هەردوولا لە دەوروبەری شاری کۆبانێ گەشتێکی سەربازیان ئەنجامدا.

کاروانی سەربازی روسی کە لە ٧ ئۆتۆمبیل پێک دەهات، بەرەو گوندی ماریس مەیل کە لە رۆژئاوای کۆبانێیەوە ٧ کیلۆمەتر دوورە، بەرێ کەوت. سەربازانی سوپای تورکیش بە ٧ ئۆتۆمبیل تێکەل بە کاروانە روسیەکە بوون. لە هەمان کاتدا فرۆکەی کەشفی روسیش بۆ پاراستنیان بەسەر کاروانەکەدا دەگەڕا.

دواتر کاروانە هاوبەشە روسی و تورکیەکە بەرەو گوندی قەرەمۆخ بەڕی کەوت کە بە دووری ١٦ کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی کۆبانێوە.

 

 

لە کاتی گەیشتنی کاروانە هاوبەشەکەی سەربازانی روسی و تورکی داگیرکەردا بۆ ناو گوندی قەرەمۆخ، هاوڵاتیانی گوندەکەوە بە بەرد و پێڵاو ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە داگیرکەرەکان نیشاندا.

کاروانەکە لە چەندین شوێن لە لایەن گەلەوە پرۆتەستۆ کرا. لە سەر رێگای دێهاتەکان لە چەندین شوێن کە نووسرابوو 'ئەردۆغان تاوانبارە' سەرنجی رادەکێشا.

کاتێک کاروانەکە لە گوند تێپەر بوو، هاوڵاتیان بە پەنجەکانیان هێمای سەرکەوتنیان پیشانداو دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'یان وتەوە.

ز.ش