هاوڵاتییانی عاموودێ له دژی داگیركاریی توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام
به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له عه‌فرین، سه‌دان كه‌س له هاوڵاتییانی شاری عاموودێی سه‌ر به كانتۆنی قامیشلۆ ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له عه‌فرین، سه‌دان كه‌س له هاوڵاتییانی شاری عاموودێی سه‌ر به كانتۆنی قامیشلۆ ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١١ سه‌دان كه‌س كه زۆرینه‌یان خوێندكاران و لاوان بوون، له مه‌یدانی شه‌هید جیهاد له شاری عاموودێ كۆبوونه‌وه و ده‌ستیان به ڕێپێوان كرد. دوكانداران دوكانه‌كانیان داخست و هاتنه ڕیزی خۆپیشاندارانهوه. له ڕێپێوانه‌كه‌دا به‌تووندی داگیركاریی ڕژێمی توركیا ئیدانه كرا.
له ڕێپێوانه‌كه‌دا كه له لایه‌ن هێزه‌كانی پاراستنی كۆمه‌ڵگه (ژنHPC/HPC) ده‌پارێزرا، وێنه‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و وێنه‌كانی شه‌هیدانی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م، ئاڵای ته‌ڤده‌م (ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك)، كۆنگره‌ی ستار و YCR/YJR به‌رز كرانه‌وه. هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران چڵهزهیتوونیان به‌رز ده‌كرده‌وه وه‌ك هێمای به‌رخۆدانی عه‌فرین.
گه‌لی عاموودێ تا به‌رده‌م ناوه‌ندی لاوانی شاره‌كه ڕێپێوانیان كرد و له‌وێ چالاكییه‌كه بوو به میتینگ كه به خوله‌كێك رێزگرتن له شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی عاموودێ عه‌بدوڵا ئیبراهیم وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی، «ئێمه سڵاو له به‌رخۆدانی سه‌رده‌م ده‌كه‌ین و داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. له دژی هه‌موو ته‌كنیكێكی پێشكه‌وتووی جه‌نگی به‌رخۆدانێكی مێژوویی له عه‌فرین ده‌كرێت و ده‌نووسرێته‌وه. ئیراده‌ی گه‌لی كورد هه‌رگیز به ته‌كنیكی پێشكه‌وتووی جه‌نگی ناشكێنرێت. نموونه‌ی ئه‌مه‌ش به‌رخۆدانی عه‌فرینه. داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت چه‌ته‌كان له ئیدلبه‌وه ده‌ربازی عه‌فرین بكات. له دژی ئه‌و پیلانانه‌ش هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێده‌نگن. به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌وڵه‌تان ڕێگره له به‌رده‌م مرۆڤایه‌تی. پێویسته هه‌موو ده‌وڵه‌تان له دژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن.»
میتینگه‌كه به درووشمی «عه‌فرین كوردستانه، بۆ دوژمن گۆڕستانه»، «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین»، «هه‌موو شوێنێك عه‌فرینه و هه‌موو شوێنێك به‌رخۆدانه» كۆتایی هات.
s.m