هێرشی داگیرکەران بۆ سەر گوندەکانی تل تەمر بەردەوامە
هێرشی هێزە داگیرکەرەکانی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بۆ سەر گوندەکانی تل تەمر بەردەوام بوو.
هێرشی هێزە داگیرکەرەکانی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بۆ سەر گوندەکانی تل تەمر بەردەوام بوو.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بێوەستان گوندەکانی تل تەمر تۆپباران دەکەن.
داگیرکەران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گوندەکانی داودیە و ئێریشای تل تەمریان تۆپباران کرد. زیانەکانی تۆپبارانەکە نازانرێت.
داگیرکەران لە ١٢ی مانگدا بە شێوەیەکی چڕ گوندەکانی ڕەشیدیە، قاسمیە، ڕەیحانیە، مەناخ، ئۆم ئەلکێف و عەزیزیەی تل تەمر و گوندەکانی دربۆ و کانەبیری هەمان هەرێمی تۆپباران کرد. هەروەها دوێنیش تۆپباران بەردەوام بوو.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی داعش و ئەلنوسرە لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە دەستی بە هێرشی داگیرکردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووە. لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ ئەمریکا و ڕووسیادا هەندێک ناوچەی داگیرکرد. بەهۆی هێرشی داگیرکەریەوە بە هەزاران هاوڵاتی مەدەنی ئاوارەبوون. بە پێی ڕاپۆرتی هەندێک ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆمەڵکوژی و تاوانی شەڕ ئەنجامدراوە. بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا ڕایگەیاندبوو، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر لە هێڕشەکانیدا چەکی کیمیایی و غازی فسفۆڕی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە.
ف.ق