هەسەدە رایگەیاند هێرشە زەمینی و ئاسمانیەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، بە سەر ناوچەکە بەردەوامەو ئامار و زانیار لە بارەی هێرشەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردوو لە زرگانی و تل تەمر و عەین عیسا بۆ رای گشتی ئاشکرا کرد .
هەسەدە لە راگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قوڕس هێرشی گوندی تل ئەلوەرد و تل محمد و تل شەعیر و زرگانییان کردوو لە تل تەمریش سوپای داگیرکەران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بە چەکی قوڕس هێرشی گوندی ریحانیە و عامریەیان کردوەو لە ئەنجامی وڵامی شەڕڤانان دا زرێپۆشێکی داگیرکەران بە تەواوەتی تێکشکێنراوە.
لە بارەی هێرشەکانی بەرەی عەین عیساش هەسەدە رایگەیاند سوپای تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی بە ئۆبووس وتانک هێرشی گوندی کەفیفا و مشێرفا و کۆر حەسەنیان کردووە. هەروها فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوانی داگیرکەران ناوچەکەی بوردومان کردووە. لە ئەنجامی وڵامی هێزەکانی هەسەدەدا شەڕێکی قوڕس روویداوەو لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەربازی تورک و چەتە، کوژراون و بریندار بوون.
لە بارەی ژمارەی کوژراوان و بریندارانی سوپای داگیرکەر و چەتەکانیەوە هەسەدە رایگەیاند بە پێی ئەو ژمارەیەی گەیشتووەتە بەردەستیان ٦ چەتە کوژراون و ٨ چەتەی تریش بریندار بوون.
هەسەدە هەروها ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی هەنگاوی خۆپاراستنی رەوادا ٧ شەڕڤان گیانیان بەخت کردووەو ١٢ هەڤاڵی تریش بریندار بوون.
ز.ش