هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە رایگەیاند هێرشی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەردەوامن و تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دا ٢٠ سەربازی و تورک و چەتەکانی ئەردۆغان کوژراون. هەروها لە ئەنجامی شەڕ و بوردومانەکانی سوپای تورک دا، ١٥ شەڕڤانی هەسەدەش گیانیان بەخت کردووە.
هەسەدە رایگەیاند کە سوپای تورک و چەتەکانی بە هەموو هێز و تەکنیکەکانی شەڕەوە، بە ئاسمانی و زەمینی بەردەوامە لە هێرش و داگیرکەرییەکانیدا و هەروها جەختیش کرایەوە کە ئەوان وەکو هەسەدە لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا بەردەوامن لە وڵامدانەوەی توندی هێرەشەکاندا.
لە پێی راگەیێنراوەکە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران و خۆڕاگری هێزەکانی هەسەدە بەم شێوەیەیە:
تا تەمر
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قوڕس و تانک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی گوندەکانی تەویل و دبسا و مەناجیر و ئوم ئەلکێفیان کردووە. لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەکانماندا شەری قوڕس لە ناوچەکە رووی داون و بە گشتی ٩ چەتەی سوپای تورک کوژراون.
ئەبو رەئسێن
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەرو چەتەکانی بۆ سەر گوندەکانی باب ئەلفەرەج و تل محمد و داودیە و خشمێ و زرگانێیان تا ئێستا بەردەوامن.
عین عیسا
سوپای تورک و چەتەکانی لە دەوروبەری گوندەکانی بەربەرییە و شەرگراد و ئەلناسریە بە چەکی قوڕس و تانک و فرۆکەی بێ فڕۆکەوان، هێرشەکانیان بەردەوامن.
لە ئەنجامی خۆڕاگری هێزەکانمان لەو ناوچانە ١١ چەتە و سەربازی تورک کوژراون و ٦ کەسیان بریندار بوون و دەست بەسەر چەکێکی جۆری AK-47 دا گیراوەو شکستیان بە کۆی هێرشەکان هێناوە.
بە گشتی لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەکانماندا، ٢٠ چەتە و سەربازی تورک کوژراون و ٦ کەسیان بریندار بوون و تانکێکیان پێکاوەو دەستیان بەسەر چەکێکی جۆری AK-47 دا گرتووە.
لە کۆتایی راگەیێنراوەکەشدا ئاشکرا کراوە کە لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤاناندا ١٢ هەڤاڵیان کە بە قاڕەمانێتی شەڕیان کرد شەهید بوون و ١٣ شەڕڤانی تریش بریندرا بوون.
ز.ش