ئاماری شەڕی ٢٤ کاتژمێری رابردوو: زیاتر لە ٦١ چەتە کوژران

هەسەدە ئاماری شەڕی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ئاشکرای کرد و ڕایگەیاند لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانیدا لە لایەن شەڕڤانانی هەسەدەوە، زیاتر لە ٦١ داگیرکەری تورک کوژران و ٢١ چەتەش بریندار بوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک (هەسەدە) راگەیێنراوێکی لە بارەی ئەنجامی هێرشەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا بڵاو کردەوە.

راگەیێنراوەکە بەم شێوەیەیە:

" تل تەمر

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قوڕس و هێزێکی زۆرەوە هێرشی گوندی مەحمودییەیان کرد. لە بەرپەرچدانەوەی هێزەکانماندا وڵامێکی توندی هێرشەکە درایەوە. هەورها لە گوندەکان کەنهەر و ئەلحەجاج و دەربۆ و ئەلسیباتییەش هێزەکانمان وڵامی هێرشەکانیان دایەوەو شەرێکی قوڕس روویدا. لە ئەنجامی ئەو شەڕانەدا ٥٧ چەتە کوژران و ٢٢ چەتەش بریندار بوون. هەروها ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تێکشکێنرا و ٣ زرێپۆش و ماتۆڕێک لەناو بران. بە هۆی ئەو شکستە گەورەیەوە، سوپای تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئۆبووس ناوچەکەیان بوردومان کرد.

ئەبو راسێن

سوپای تورکی داگیرکەر بە هێزێکی زۆرەوە هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر گوندەکانی غەدر ئاڤی و تل حرمیل و هەرێمی نێوان خربەت جمۆ و ئینگەل ئەل هەواو لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەکانمان هێرشەکان تێکشکێنران و چەتەکان بە ناچاری ئۆتۆمبیل و کەل و پەلە سەربازییەکانیان بەجێ هێشت و ڕایان کرد.

عەین عیسا

سوپای تورک بە ٣ تانک گوندی ئوم ئەل بەرامیلیان تۆپباران کرد. هێزەکانمان وەک وڵامدانەوە، لە ناوچەی سێرگراند و ماروودا لە دژی چەتەکان چالاکیان ئەنجام دا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٤ چەتە کوژران و ئۆتۆمبیلێکیان تێکشکێنرا. بە هۆی ئەم شکستەوە سوپای تورک ناوچەکەیان بە تانک و ئۆبووس تۆپباران کرد.

بە کۆی گشتی لە ئەنجامی وڵامە توندەکانی هێزەکانماندا، داگیرکەران گورزی کوشندەیان بەرکەوت و زیاتر لە ٦١ چەتە کوژران و ٢٢ چەتە بریندار بوون و ٤ ئۆتۆمبیلی سەربازی و ٣ زرێپۆش و ماتۆرێکی هێزە چەتەکان بە تەواوەتی لە ناو بران و تێکشکێنران.

هەورها لە بەرخۆدانی هێزەکانماندا، ٨ لە هەڤاڵە خۆڕاگرەکانمان گیانیان بەخت کردوو ١١ هەڤاڵی تریشمان بریندار بوو."

ز.ش