گه‌رده‌لوولی جزیر: شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده چوونه نێو گوندی سووسه
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، شه‌ڕڤانان چوونه‌ته نێو گوندی سووسه له ده‌ڤه‌ری دێره‌زۆر.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، شه‌ڕڤانان چوونه‌ته نێو گوندی سووسه له ده‌ڤه‌ری دێره‌زۆر.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی قۆناغی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا بۆ ڕزگاركردنی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش، شه‌ڕڤانان چوونه‌ته گوندی سووسه و له گونده‌كه شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه زۆر شوێنی ستراتیژی له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه ڕزگار كراوه‌ن. هه‌روه‌ها له دوای نیوه‌ڕۆوه شه‌ڕ له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
s.m