یه‌په‌گه: له عه‌فرین ١٠ داگیركه‌ر كوژران
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له‌نێوان ١٩-٢١ی ئه‌یلوولدا له ناوه‌ند و ناوه‌چه‌كانی عه‌فرین هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی داگیركه‌ر. له ئه‌نجامدا ١٠ سه‌رباز و چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا كوژران.
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له‌نێوان ١٩-٢١ی ئه‌یلوولدا له ناوه‌ند و ناوه‌چه‌كانی عه‌فرین هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی داگیركه‌ر. له ئه‌نجامدا ١٠ سه‌رباز و چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كان له ناوه‌ندی عه‌فرین و ناوچه‌كانی جندرێس، شه‌را و مابه‌تا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، ڕۆژی ١٩ی ئهیلوول\٢٨ی خه‌رمانان له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌ك ئه‌نجامدراوه و به‌هۆیه‌وه ٢ سه‌رباز كوژراون و زۆریشیان بریندار بوون.
یه‌په‌گه ده‌ستنیشانی كردووه، ڕۆژی ٢٠ی ئهیلوول\٢٩ی خه‌رمانان-یش له شوێنێكی نێوان گونده‌كانی گازێ و مه‌زین-ی سه‌ر به ناوچه‌ی مابه‌تا دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی چه‌ته‌كانی فه‌یله‌قی شام چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه. له چالاكییه‌كه‌دا ٤ چه‌ته كوژراون و ٢ چه‌ته‌ش بریندار بوون.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌په‌گه‌دا هاتووه، ڕێكه‌وتی ٢١ی ئهیلوول\٣٠ی خه‌رمانان له‌نێوان گونده‌كانی خه‌زاوی و ئیسكا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی جندرێس، هێزه‌كانیان له تانكێكی جۆری T55ی گرووپی چه‌ته‌ی فه‌یله‌قی شامیان دا. له ئه‌نجامدا تانكه‌كه تێكشكێنرا و چه‌ته‌یه‌كیش كوژرا.
یه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، ٢٠ی ئهیلوول\٢٩ی خه‌رمانان له شوێنێكی نێوان گونده‌كانی خالتا و گۆبه‌ل-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین له چالاكییه‌كدا ٢ سه‌ربازی توركیای داگیركه‌ر كوژراون. یه‌په‌گه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، به گوێره‌ی زانیارییه نوێیه‌كانیان له‌و چالاكییه‌دا ٣ سه‌رباز كوژراون و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
Efrin kent merkezi ve Cînderesê ilçesinde YPG'nin yaptığı eylemlerde 3 Türk çetesi öldü.https://t.co/0AcG1pu7ue pic.twitter.com/tyWyrnkOUs
— Zana Dilan ( Nû) (@Medisa_Jiyan) September 22, 2018
s.m