شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە لە چوارچێوەی قۆناغی دوویەمینی بەرخۆدانی سەردەمدا هێزەداگیرکەرەکانی عەفرینیان کردووەتە ئامانج. لە چوارچێوەی ئەو چالاکییانەدا ٤ چەتە کوژران و ٢ چەتەی تر برینداربوون.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی چالاکی شەڕڤانان لە شەرا-ی عەفرین بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە دووەمین قۆناغی بەرخۆدانی سەردەمدا، شەرڤانانمان لە گوندی خەزاوییەی سەربە شەرا، دوێنێ چالاکییەکیان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی ئەحراری شەرقی ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چوار چەتە کوژران و دووانی دیکە برینداربوون.
یەپەگە ناوی چەتە کوژراوەکانی بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە: سەمیر فاریس، عەتا خالید قاسم، وەلید عادل جەدو، یەحیا حەلەبی.