هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە شێوەیەکی دڕندانە عەین عیسا، گرێ سپی و بەنداوی تشرینی بۆردوومان کرد.

بەپێی زانیارییەکان، گوندی عەبدولجوما لە ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا بە تۆپهاوێژ و هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کراوە. زانراوە لە هێرشەکەدا هیچ کەسێک بریندار نەبووە.

هەروەها گوندی کۆبارلیک لە ڕۆژئاوای گرێ سپی، وە لە هەمان کاتدا گوندی قەزالی لە ڕۆژئاوای گرێ سپی تۆپباران کرا.

هەروەها ناوچەی دەوروبەری بەنداوی تشرین کە ماوەی ٢٣ ڕۆژە بەرخۆدانی گەلی تێدا بەردەوامە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆردومان کرا.