دانیشتوانی کانتۆنی فرات تەرمی ٢ شەهیدییان بە خاکسپارد
دانیشتوانی کانتۆنی فرات تەرمی دوو شەهیدییان بە خاکسپارد و یادی ١٠ شەهیدی دیکەییان بەرزڕاگرت.
دانیشتوانی کانتۆنی فرات تەرمی دوو شەهیدییان بە خاکسپارد و یادی ١٠ شەهیدی دیکەییان بەرزڕاگرت.
بە هەزاران کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی فرات، بنەماڵەی شەهیدان، ئەندامانی دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە مەراسیمێکی جەماوەرییدا یادی ئەندامی قەسەدە جەمیل (جەمیل دەروێش) لە ٨ی کانوونی یەکەم لە منبج، فەرهاد کۆبانێ (مستەفا حسۆ) لە ٨ی کانوونی یەکەم لە منبج، شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆ دڵسۆز (فەوان محمەد) لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە دێر حافر، غەمگین حۆریک (ئەحمەد مستەفا) لە ٧ی کانوونی یەکەم لە منبج، عەبدوڵا (عەبدوڵا بەکۆ) لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە منبج، شەڕڤانی ئەرکی خۆپاراستن ئیبراهیم (ئێبراهیم ئۆسی) لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە منبج، ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی شۆڕش (مستەفا کوردی) لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە منبج، جوان کۆبانێ (محەمەد نەبی) لە ٨ی کانوونی یەکەم لە قەرەقۆزاق، ڕەشۆ بۆراز (مەحمود مستەفا) لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە قەرەقۆزاق، هۆگر (ئەحمەد شێخ ئەحمەد) لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە منبج شەهید ببوون بەرزڕاگرت.
هەر لە مەراسیمەکەدا تەرمی هەردوو شەڕڤانی قەسەدە ئازاد مەحمود و شێرزاد کە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید ببوون لە گۆڕەپانی شەهید دیجلە بە خاکسپێردران.
لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شەهیدانی کانتۆنی فرات، مستەفا عەتۆ دوای سەرساغیکردن لە بنەماڵەی شەهیدان وتی: "شەهیدانمان لە پێناو پاراستنی ژیان و خاکماندا گیانیان بەخت کرد. بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە هەموو کاتێک یادییان زیندووڕاگرین."
دواتر بەڕێوەبەری تەندروستی کۆنگرە ستاری کانتۆنی فرات، خوناڤ خەلیل قسەیکرد و وتی: "دووژمن لەم دەیەوێت لەم پرۆسەیدا لەناومان بەرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە گەلەکەمان خەونی ئازادی خۆی کێشاوە، هەربۆیە گەلەکەمان خاوەنی هێز و باوەڕداری خۆیەتی."
لە دوای مەراسیمی یادکردنەوەی ١٠ شەهیدەکە، گەل ڕوویان لە گۆڕستانی شەهید دیجلە کرد، بە وتنەوەی درووشمی "شەهید نامرێ" تەرمی هەردوو شەهید ئازاد مەحمود و شێرزادیان سپاردەی خاک کرد.