خەڵکی ڕەقە و تەبقا: لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بکەن!

خەڵکی شارەکانی ڕەقە و تەبقا بە ڕێپێوان هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکییان شەرمەزار کرد و داوایان لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورک بکات.

شەرمەزارکردنی داگیرکاری

خەڵکی ڕەقە بە بەشداری نوێنەرانی لایەنە سیاسی و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بۆ شەرمەزراکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە لە پارکی هەڤرینی باشووری ڕەقەوە تا باخچەی کیسرا فەرەج بەردەوام بوو. لەوێ هاوسەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، جیهاد حەسەن قسەیکرد و دوای شەرمەزاکردنی هێرشەکان گوتی: "ئەوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەدژی گەل ئەنجام دەدات بە هەموو پێوەرێک تاوانی جەنگە، پێویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوەی لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورک بکات."

ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی درووشمی "هەموومان قەسەدەین" کۆتای هات.

تەبقا

بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی تەبقا، خەڵکی تەبقا بە ڕێپێوانێکی جەماوەری هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکییان شەرمەزار کرد. لە ڕێپیوانەکەدا ئەندامام و نوێنەرانی پارت و ڕیکخراوە مەدەنییەکان بەشدار بوون.

ڕێپێوانەکە لە پێش پارکی شەهید هەڤرین خەلەفەوە تا پێش بینای بنەماڵەی شەهیدانی شاری تەبقا بەردەوام بوو. دواتر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان مەحمود ئەل سائیلی قسەیکرد و دوای سڵاوکردن لە بەرخۆدانەکانی قەسەدە لە بەنداوی تشرین گوتی: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هەموو دڕندایەتییەوە لە هێرشەکانییدا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. پێویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لە دژی هێرشەکان هەڵوێست وەرگرێت."

هەر لە گردبوونەوەکەدا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا نور ئەل حەفەنی تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری شەرمەزار کرد و بانگەوازی لە هێزە نێونەتەوەییەکان کرد کۆتایی بە بێدەنگییان بهێنن و لەدژی ئەم هێرشانە هەڵوێستییان هەبێت.

ڕێپێوانەکە بە درووشم و پەیامی پشتیوانیکردن لە هێزەکانی قەسەدە کۆتای هات.