کەمئەندامانی شەڕ: پشتیوانی هێزی قەسەدەین

کەمئەندامانی شەڕ بەشداری ئێشکگری بەنداوی تشرین بوون و گوتییان: "پشتیوانی هێزی قەسەدەین کە لەرخۆداندایە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی."

ئەمڕۆ، لە بەنداوی تشرین، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئێشکگریی گەلدا، کەمئەندامانی  شەڕ ڕاگەیاندراوێکیان سەبارەت بە پشتیوانیکردن لە هێزەکانی قەسەدە خوێندەوە.

برینداران ڕایانگەیاند، تا دوا دڵۆپی خوێن لەگیانمدا هەبێت لە پشتی هێزەکانی قەسەدەئەبین.

ڕاگەیاندراوی فێدراسیۆنی کەمئەندامانی  شەڕ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن ڕێبەر دربێسی ئەندامی فێدراسیۆنەکە خوێندرایەوە و دەقەکەی بەمشێوەیەیە:

"لەم ١٣ ساڵەی شۆڕشی ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە هەموو ناوچەکەدا کۆتاییان بە خەلافەتی داعش هێنا

وەک دەزانرێت پێش دوو مانگ ڕژێمی بەعس ڕووخا، ئەمەش لە ئەنجامی تێکۆشانی گەلان و داواکاری ئازادییان هاتە دی.

ئێمە هیوادار بووین کە لە سووریا و ناوچەکەدا شەڕ کۆتایی پێ بێت، بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئامانجی زیندووکردنەوەی سنوورەکانی میساقی میللی و داگیرکاریی، هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئارامی ناوچەکە تێک دەدات.

وەک فیدراسیۆنی کەمئەندامانی  باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە پشتیوانی لە هێزەکانی قەسەدە دەکەین، کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە بەنداوی تشرین و گۆڕەپانەکانی تر لە بەرخۆداندان.

هەتا دڵۆپێک خوێن لە لەشماندا هەبێت، پشتگیری هێزەکانی خۆمان دەکەین و پیلانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پووچەڵ دەکەینەوە."

ڕاگەیاندراوەکە بە وتنەوەی درووشم و سڵاوکردن لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین بە کۆتا هات.