دەوڵەتی تورک لە ناو ٢٢ ڕۆژدا ٤١ کەسی شەهید کردووە و ٢٤٥یش بریندار بوون
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٨ی کانوونی دووەمەوە بە ئەنجامدانی هێرشەکانی لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ٤١ کەسی شەهید کردووە و ٢٤٥یشی بریندار کردووە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٨ی کانوونی دووەمەوە بە ئەنجامدانی هێرشەکانی لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ٤١ کەسی شەهید کردووە و ٢٤٥یشی بریندار کردووە.
دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەرێوەبەریی هەڕێمی باکوور و ڕۆژەڵاتی سووریا، ئاماری قوربانییانی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە تایبەت لە بەنداوی تشرین بلاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکانی دەستەکە، لە ٨ـی کانوونی دووەمەوە تا ئەمڕۆ، لە بەنداوی تشرین، بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە ٢٤ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و ٢٢١ـی دیکەش برینداربوون.
دەستەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کانتۆنی فرات بە تایبەت شارۆچکەی سرین، بە هۆی هێرشێکەوە کە لە ٢٥ـی کانوونی دووەم ئەنجام دراوە، ١٢ هاوڵاتی شەهیدبوون کە یەکێکیان منداڵە، هەروەها ١٣ـی دیکەش برینداربوون.
ئاماژە بەوەشدراوە، دوێنێ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ماڵێکی لە کۆبانێ کرد بە هۆیەوە دوو هاوڵاتی شەهیدبوون و ژنێکیش برینداربوو.
هەر لە ئامارەکانی دەستەی تەندروستییەکەدا هاتووە، لە کانتۆنی جزیرە بە تایبەت لە شارۆچکەی زرگان و گوندەکانی دەوروبەری، لە هێرشەکانی ٢٥ـی کانوونی دووەم سێ هاوڵاتی شەهیدبوو کە یەکێکیان منداڵە، ١٠ـی دیکەش برینداربوو کە چوار منداڵ و سێ ژنی تێدایە.