لە بۆردوومانی دەوڵەتی تورکدا ٢ جوتیار بریندار بوو

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی ئەل حەیمەری ڕۆژئاوای گرێ سپی جوتیارانی بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا دوو جوتیار بە سەختی بریندار بوون.

هێرشی داگیرکاری

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە سەختی گوندی ئەل حەیمەری لە ڕۆژئاوای شاری گرێ سپی بۆردوومان کرد.

لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا دوو جوتیار لە یەک خێزاندا لە کاتی کاری جوتیارییدا بە ناوەکانی عوبەید حاجی ئەل عوبێد (٢٩) و حاجی ئەل عوبەید (١٧) بریندار بوون.