گەنجانی عامودا تابووری خۆپاراستنیان دروست کرد
گروپێک لە گەنجانی عامودا بۆ پاراستنی شارەکەیان لە هێرشە داگیرکارییەکان و پارێزگاریکردنی لە ئارامی شارەکە تابووری 'خۆپاراستن'یان دامەزراند.
گروپێک لە گەنجانی عامودا بۆ پاراستنی شارەکەیان لە هێرشە داگیرکارییەکان و پارێزگاریکردنی لە ئارامی شارەکە تابووری 'خۆپاراستن'یان دامەزراند.
گەنجانی عامودا ڕایانگەیاند بۆ پاراستنی شارەکەیان لە هێرشە داگیرکارییەکان و پارێزگاریکردنی لە ئارامی شارەکە تابووری 'خۆپاراستن'یان دامەزراندوە و جەختییان لە تێکۆشان لەسەر هێڵی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی کردەوە.
گەنجان دەستنیشانیان کرد ئامانجیانە بەم تابوورە شارەکەیان لە هێرشی شانە نوستووەکانی چەتەکانی داعش و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، بە تایبەت لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورک بپارێزن و جەختییان لەوەکردەوە ئامادەن لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا پاراستنی هەرێم و شارەکەیان بکەن.