بەرخۆدانی هاوبەشی گەلان لە بەنداوی تشرین
شەڕڤانی عەرەب، ئاگری تل تەمر ئاماژەی بە گرنگی بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین کرد و گوتی: "کورد، عەرەب، سریانی، ئاشووری تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوەدەبن. تاوەکو هەبین بەرخۆدان دەکەین".
شەڕڤانی عەرەب، ئاگری تل تەمر ئاماژەی بە گرنگی بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین کرد و گوتی: "کورد، عەرەب، سریانی، ئاشووری تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوەدەبن. تاوەکو هەبین بەرخۆدان دەکەین".
شەڕڤانان لە هەموو بەرەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەنداوی تشرین بە بڕیارەوە بەرخۆدانێکی هاوبەش بەڕێوەدەچێت. شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدە و ئەنجوومەنی سەربازی مەنبج لە بەنداوت تشرین و دەوربەری قەرەقۆزاق لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەرخۆدانێکی مێژووی دەکەن.
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ٢٨ی ئەیلولەوە هێرشی سەخت لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەنجام دەدەن. بە تایبەتی بەنداوی تشرین و هەرێمی قەرەقۆزاق بوون بە ئامانجی سەرەکی ئەم هێرشانە. چونکە ئەم هەرێمە لە لایەنی وزە و سەرچاوەکانی ئاو بۆ گەلانی هەرێمە شوێنکی ستراتیژە، ئەم شەڕەی کە ڕوودەدات مەترسی دروست دەکات و ڕووبەڕووی کارەساتی مرۆیی دەبێت.
ئەو شەڕەی بەنداوی تشرین و هەرێمی قەرەقۆزاق بۆ داهاتووی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زۆر گرنگە. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دەیانەوێت ئەم هەرێمە بە دەست بهێنن و پاشان تەواوی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داگیربکەن. لە پشت ئەم هێرشانەوە ئامانجی ئەوە هەیە کە ژیانی گەلانی هەرێمەکە بشێوێنن و بنەمای نەتەوەیی دیموکراتیک لە ناوببەن، ژیانی هاوبەشی گەلان و یەکێتی کەلتوور و ئازادی ژنان لە ناوبەرن. ئەم دۆخە لەسەر گەلی هەرێمەکە مەترسییەکی گەورەیە.
لە بەرانبەر ئەمەدا گەلی باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا لە دەوری بەنداوی تشریندا ئێشکگری دەگرێت و خاکەکەی دەپارێزێت. ئەو مرۆڤانەی کە لە شەهبا کۆچیان کرد، کۆچبەرانی کۆبانێ، حەسەکە، ڕەقە، دێرەزۆر، سەرێکانی شەدادی و هەموو گەلی هەرێمەکە لە بەرانبەر ئەم هێرشانە بەرخۆدانێکی هاوبەش بەڕێوەدەبەن. لە هەمانکاتدا شەڕڤانان لە هەموو بەرەکانی هەرێمەکەوە هاتن، بە ڕۆحی یەکگرتوو و لە دژی هێزە داگیرکەرەکان تێدەکۆشن.
'بۆ یەکێتی گەلان شەڕ دەکەین'
یەکێک لە شەڕڤانانی بەنداوی تشرین ئاگرین عەرەب ئاماژەی بە گرنگی بەرخۆانی بەنداوی تشرین کرد و گوتی: "ئێستا لە بەنداوی تشرینین، لەبەر ئەوەی هەرێمەکەمان بپارێزین لە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی. بۆ ئەوەی عەفرین و سەرێکانی دووبارە نەبێتەوە، خاکەکەمان داگیرنەکرێت، بە دووژمنەکەمان دەڵێین ئەم بەنداوە جێ ناهێڵین. تاوەکو هەبین بەرخۆدان دەکەین. لێرە گەلانی کورد، عەرەب، سریانی، ئاشووری بە هاوبەشی بەرخۆدان دەکەن و تێکۆشان بەڕێوەدەبەن. بۆ خوشک و برایەتی، بۆ یەکێتی گەلان شەڕ دەکەین. بۆ یەکێتی گەلی کورد شەڕ دەکەین".
شەڕڤانی قەسەدە ئاگری تەل تەمر کە ١٢ ساڵە لە نێو هێزی بەرگرییدایە، گوتی: "لە بەرخۆدانی سەردەمی و شکۆمەنددی لە دێرەزوور لە ئۆپراسیۆنی دژی چەتەکانی داعش هەبووم. ئێستاش بۆ پاراستنی گەل و هەرێمەکە لە بەنداوی تشرین شەڕ دەکەین. ڕەنج و تێکۆشانی ئەو کەسانە پیرۆز دەکەین کە بەشداری بەرخۆدان بوونە".