کاڵکان: رۆشنایی دەرکەوتووە، دەبێت بەهێزتر تێبکۆشین-نوێکراوەتەوە

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان ئەوەی خستەڕوو کە ئەگەر تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری گەورەتر بکرێت بە دڵنیاییەوە ئەنجام بەدەست دەهێندرێت و داوای لە هەمووان کرد کە ١٣ی تشرینی یەکەم بەشداری لە گردبوونەوەی ئامەد بکەن.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان رایگەیاند، کە ئەگەر تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی گەورەبکرێت ئەنجام بەدەستدەهێندرێت و بۆ گردبوونەوەی ئامەد لە ١٣ی تشرینی یەکەم داوای لە هەمووان کرد کە بکەونە ئامادەباشییەوە و بەشداربن. کاڵکان هێمای بە شەڕی سێهەمی جیهانی کرد و وتی، "خاڵی کۆتایی لە قوبرس دادەنرێت. تورکیا دەبێتە چەقی ئەم شەڕە. رێبەر ئاپۆ هۆشدری دابوو".

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کالکان وەڵامی پڕسیارەکانی مەدیا خەبەر تیڤی دایەوە.

بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئەوروپا

بە پرسی گۆشەگیری و تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری دەست بە بەرنامەکەمان دەکەین، کە ئەمەش رۆژەڤی سەرەکی و گەرمترین بابەت لای کوردان و دۆستانیەتی. هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی ساڵێکە بەردەوامە و سەرەتا ئەو پرۆسەیە هەڵبسەنگێنن و دواتریش راوەستە لەسەر بڕیارەکەی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا بکەن.

سەرەتا سڵاو ئاراستەی بەرخۆدانی ئیمراڵی و ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. سڵاو لە هەموو ئەو کەسانەدەکەم کە لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی بەردەوامە. ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵ و ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژە لەم سیستەمە گۆشەگیری و جینۆسایددا ڕاگیراوە. تێکۆشان لە دژی ئەمە بەردەوامە. بە دڵنیاییەوە لە هەموو بوارێکدا ململانێیەکی گەورە هەیە. بە تایبەت لە ساڵی ڕابردووەوە هەڵمەتێک لە لایەن هەموو مرۆڤایەتییەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری سیاسی کێشەی کورد بەڕێوەدەچێت. گەلەکەمان، ژنان، گەنجان بەڕێوەی دەبەن. لە چوارلای جیهان هێزە دیموکراتیکەکان، شۆڕشگێڕان، ئەکادیمییەکان، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، دیموکراسیخوازان و ئازادیخوازان هەموو ئەم هەڵمەتە دەگرن. ئەم تێکۆشانەش ئاستێکی گرنگی بریوە. لە دوو سێ هەفتەی ڕابردوودا ڕووداوە گرنگەکە بڕیاری کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا و ئەو ڕووداوانە بوو کە لەسەر ئەو بنەمایە هاتنەئاراوە. بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵوێستی بزووتنەوەکەمان ڕاگەیاند. گەلەکەمان، هاوڕێکانمان لە ٢١ی ئەیلول لە فرانکفۆرت هەڵوێستی خۆیان نیشان دا. لەرێگەی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ڕۆشنبیری کوردی، ئیرادەیەکیان نیشان دا. هەم وەڵامدانەوەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و هەم تەواوبوونی ساڵی یەکەمی هەنگاوە نێونەتەوەییەکەمان نیشاندرا. بەڵام لەهەمانکاتدا هەڵوێستی گەلی کورد و هێزە چەپ و سۆسیالیستەکان لەدژی بڕیارەکەی کۆمیتەی وەزیران نیشاندرا. لەسەر ئەم بنەمایە لە زۆر شوێن گفتوگۆ کرا. پێشتر ٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆچوونی خۆیان دەربڕیبوو و نامەیان بۆ شوێنی جیاواز ناردبوو. ئەوان ناڕەزایەتیان دەربڕی. دەستپێشخەرییە جۆراوجۆرەکان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە تورکیا، هەروەها دەستپێشخەری عەرەبی، هەڵوێستیان نیشانداوە. ئەم هەڵوێستە تاوتوێ کرا. کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا دوای ١٠ ساڵ بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا خستە بەرنامەی کاری خۆیەوە. لە ئەنجامدا ساڵێکی دیکەیان بە تورکیا دا بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە یاساکەدا بکات، بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ بابەتی 'مافی هیوا' بدۆزێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیمان بە شێوەیەکی رەوا ڕەخنەی لەم بابەتە گرت. ئەو چالاکیانەی ئاماژەم پێدان، ڕەخنە و هەڵوێستێک بوو لە دژی ئەمە. بۆیە پێویست بە دووبارەکردنەوەیان ناکات. بەڵام دەتوانرێت هەندێک بابەت لەوە زیاد بکرێت. یەکەمیان؛ دەوترێت کە لە هەندێک گفتوگۆدا کۆمیتەی وەزیران بڕیارێکی سیاسی داوە. دامەزراوەیەکی سیاسییە. بڕیارەکەی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا نابێت لە ڕوانگەی یاساییەوە هەڵسەنگێندرێت. دامەزراوە و دەزگایەکی یاسایی نییە. لە ڕوانگەی یاساییەوە بڕیار نادەن. بڕیاری سیاسی دەدەن، دامودەزگای سیاسین. بڕیارە یاساییەکە لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە دراوە. ئەوان دامەزراوەی سیاسیین کە بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە وچاودێریکردنی جێبەجێکردنی بڕیارەکە. ئەوە هەڵدەسەنگێنن کە ئایا بڕیارەکەیان جێبەجێ کردووە یان نا، توانیویانە جێبەجێی بکەن یان نا. لەسەر بنەمای ئەوە بڕیارێکی سیاسییان دەرکرد. پێدانی ماوەی ساڵێک بە دەوڵەتی تورکیا، بڕیارێکی سیاسی بوو. لە رووی سیاسەتەوە پێویستە ئەمە هەڵسەنگێندرێت. ئەوەی جێگای سەرنجە، لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٤ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا، ئاگاداری سیاسەت نین، هەروەها ڕوون نییە کە چ گەشەسەندنێک دێتەئاراوە. بەڵام دەزانین لە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٤ بڕیاری پاکتاوکردنی بزوتنەوەی ئازادیی کورد لەژێر ناوی 'پلانی تێکشکاندن' درا. بەڵێ دەوڵەتی تورکیا، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بڕیاریان لەسەر ئەمە دا و خستیانە بواری جێبەجێکردنەوە، بەوجۆرە بینرا. بەڵام ئەمه له دژی هەموو کوردێک بوو، به تایبەت له دژی ڕێبەڕ ئاپۆ بوو. لە ڕاستیدا ئەو کاتەش دوایانخست. بۆ ماوەی ١٠ ساڵ کۆمیتەی وەزیرانی ئەوروپا رایگرت. چییان وەستا؟ لە چوارچێوەی پلانی تێکشکاندندا چاوەڕێی لەناوچوون و پاکتاوکردنی پەکەکە بوون. دەبوایە لەم قۆناغەدا پەکەکە لەناو بچووایە، پاکتاو بکرایە، لاواز ببوایە، دۆخێک بهاتبایە کایەوە کە نەتوانرایە تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان ئەنجام بدرێت، گەریلا سەرکوت بکرایە، گەل لە رێبەرایەتی و ئازادی داببڕێندرایە، قڕکردن ئەنجام بدرایە و تواندنەوەی کولتوری پەرەی بسەندایە.  ئەمە خواست و چاوەڕوانی ئەوان بوو. دوای ئەوە هیچ واتایەک نەدەمایەوە بۆ ئەوەی بڕیارەکەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا هەڵسەنگێنن، هەڵیشیانسەنگاندایە، هەڵیشیان نەسەنگاندایە گەل و رێکخراوێک کە ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ پراکتیزە بکات، بوونی نەدەما. خواست و ئاواتیان ئەمەبوو. ئەنجومەنی ئەوروپا بۆجی ١٠ ساڵ وەستاندی، چی کرد؟ دەبێت ئەوە بزانین. ئەنجومەنی ئەوروپا چاوەڕوانی ئەوەبوو ئەو هێرشانەی لە سەر پلانی تێکشکاندن دارێژراون سەربگرن و دواتر بکەونە هەوڵەوە. بەڵام هەرچییەکیان کرد نەیانتوانی بگەنە ئەنجام.

ڕونبووەوە بە گەورەکردنی تێکۆشانی ئێمە، ئەوان ناچار دەکرێن!

ئیدی کەوتنە دۆخێکەوە کە نەیانتوانی زۆر خۆیان ڕاگرن، لە کۆبوونەوەی ١٧، ١٨ و ١٩ی ئەیلولدا خستیانە ڕۆژڤەوە. هیوای زۆر و پلانیان دەکرد کە پلانی تەسفیەکردن بەسەرکەوێت. گەر بەو شێوەیە بوایە زۆر زووتر بابەتەکەیان بخستبایە ڕۆژەڤی خۆیانەوە. ناچاربوون بیخەنە ڕۆژەڤەوە. ئەم ساڵەی کە بە تورکییان داوە چ مانایەک دەگەیەنێت؟ دیارە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە داوای کردووە، بۆ ئەوەی کاتییان پێبدەن. کۆمیتەی وەزیرانی ئەم ماوەیەی داوە بە حکومەت. وتنی ئەم کاتە دەدەین بە ئێوە، ئەمە چ کاتێکە؟ کاتی لەناوبردن و تەسفیەکردنی پەکەکەیە. بازنە پەیوەندیدارەکان، کۆمیتەی وەزیرانیشی لە ناودابێت لە هیوای ئەوەدان لە ناو ساڵێکدا کۆتایی بە پەکەکە بهێنرێت و پاکتاوی بکەن، لاوازی بکەن. کاتێک ئەمە پێکبهێنرێت، هەر خۆی گفتوگۆکردنی 'مافی هیوا' بۆ ڕێبەر ئاپۆ، گتفتوگۆی لەسەر ناکرێت، مانایەکی نامێنیت. لەو کاتەدا ئەو هێزانە بوونیان نامێنی کە پراکتیکی فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، ڕێبەر ئاپۆ بە تەنها خۆی چی بکا؟ بۆیە لەو کاتەدا مافی هیوا مانایەکی نابێت، پلان و حساباتەکە ئەمەیە. پێویستە باش لێی تێبگەین. یانی دەیانەوێت ساڵێکی دیکەش هێرشەکان لەسەر بنەمای لەناوبردن و تەسفیەکردن بەردەوام بێت. بەجێگەیاندنی بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بەمەوە گرێدراوە. دۆخەکە بەم شێوەیە. پێویستە باش لێ تێبگەین. دەرنجامی تێگەشتنمان لە دۆخەکە چیە؟ با سەرنج بدەین؛١٠ ساڵە چاوەڕوانی و پلانەکەنیانمان تێکشاندووە. هێرشەکانیانمان تێکشاند، یەکەم ئەمەش زۆرگرنگە. دووەم شتی گرنگ ئەوەیە ئیتر ناتوانن کاتەکە درێژکەنەوە. ناچار دەبن لە ناو ساڵێکدا دۆخەکە هەڵسەنگێنن. لەو کاتەدا هیوا و چاوەڕوانی ئەوان چیە؟ دەیانەوێت پەکەکە لە ناو بچێت، گەریلا شکست بهێنێت، گەل دەستبەرداری تێکۆشانی ئازادی ببێت. ئەو دەرنجامەی لێی تێبگەین چیە؟ گەر لەم ڕاستییە تێبگەین، هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادییمان بەرفراوانتر کاریگەرتر بکەین، ئەوکاتە کۆمیتەی وەزیران و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دیکەش ناچاردەکەین بەبێ ئەوەی لە چاوەڕانی ساڵەکەدابن، پەیوەندیداری پرسەکە ببنەوە. هیوا و چاوەروانیەکانیان تێکبشکێنین. دوای ساڵێک چی بکەین؟ گەر هەڵوێستێکی زۆر بەهێزتری ڕێکخستنی گەل و دۆستانمان هەبێ. گەر فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ زۆر بەهێزتر لە هەموو لایەکەی جیهان بڵاوبکەینەوە، لەسەر ئەم بنەمایە پەروەردە، ڕێکخستن، تێکۆشانی ئازادی بەرەوپێشتر بروات، ئیدی شتێک نامێنێتەوە کە بیکەین. ئەو کاتە چی دەکەن؟ دیارە ناچار دەبن هەندێ ڕێگە چارە بگرنەبەر. هیچ نەبێت ناچار دەبن چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. یانی ئێمە بەم شێوەیەیی ببینین. بابەتەکەمان گەیاندووە بە یاری کۆتای. ئەم ساڵە قۆناغی کۆتایی ئەم پرۆسەیەیە. چەندی بەهێزتر تێبکۆشین، ئەنجام بەدەست دەخەین و سەردەکەوین. ئەمە ڕاستیەکەیە. ئەو کاتە پێویستە ئێمە بەو گوێرەیە بجوڵێینەوە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمەدا ساڵی یەکەمی هەڵمەتەکە کۆتای پێدێت، دەکەوێتە ساڵی دووەمەوە. هەم ساڵوەگەڕی هەڵمەتەکە و هەم دەستپێکردنی ساڵی دووەم پێویستە لەهەموو گۆڕەپانەکاندا بکەینە ساڵی تێکۆشانی زۆر بەهێز. پێویستە هەموو کەسێک بە بەهێزترەوە لە هەموو جێگەیەک تێبکۆشێت و ئەم تێکۆشانە بە جەماوەرییەوە بەڕێوەبەرین. بەڕاستی پێویستە سەفەربەر ببینین. چونکە ڕوناکی بینراوە، بە تێکۆشانمان ئەنجام بەدەستبهێنین. پێویستە هەموو کەسێک بەمەی زانیبێت. پێویستە هەر یەکێک لە ئێمە وەک بەرەی پێشبڕکێ بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ تێبکۆشین. لە هەر شوێنێک بین پێویستە گردبوونەوە و چالاکی ئەنجام بدەین. هەرچی بەرنامەی چالاکی هەیە ئەنجامی بدەین و ئیرادەمان پیشان بدەین. پێویستە لە هەموو جێگەیەکە گەلی کورد و دۆستەکانی ئیرادەی خۆی پیشان بدات. هەرێم بە هەرێم، کیشوەر بە کیشوەر گردبوونەوەی بەهێز ئەنجام بدەین و لە هەموو کاتێک زیاتر خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەین و بۆ ئەوەش چالاکی زۆر بەهێزتر ئەنجام بدەین، بەم شێوەیە دەتوانین ئەنجام بەدەستبهێنین، هەر بۆیە چالاکیەکان بەهێزتر دەبێ، چالاکی هەیە. لە کۆتایی هەفتەدا لە جنێڤ کۆنفرانس ئەنجام دەدرێت، لە هامبۆرگ گەنجان بە درووشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' ڕێپێوانیان کرد. سڵاو لە هەموویان دەکەم، بە ڕاستی هەڵوێستیان گرنگە. بێگومان هامبۆرگ شاری شۆڕشگێڕی ئەڵمانیاییە. ڕۆژئاوا لەسەر پێیە، لە باکووری کوردستان گەلێک چالاکی هەیە، گردبوونەوە هەیە. کامپین دەستپێکراوە، ئامادەکاری دەکرێت، لە هەموو جێگەیەک بەم شێوەیە. دەخوازرێت لە ئامەد لە ١٣ی تشترینی یەکەمدا، ساڵی دووەمی تێکۆشان بە چالاکی زۆر گەورەی جەماوەری دەستپێبکرێت. پێویستە بەشێوەیەکی بەهێز بەشدار ببێنین. پێویستە هەموو کەسێک بەشداری بانگەوازی بەشداربوون ببێت. بەراستی پێویستە لە دژی فاشیزم و قڕکردن هەڵوێست پیشان بدەین، ئەوە دیاری بکەین کە ڕێگە نادەین بە فاشیزم و قڕکردن. پێویستە زۆر زیاتر لە دەوری رێبەر ئاپۆ گردببینیینەوە و خاوەنداری بەهێزتری لێبکەین. پێویستە پیشانی هەموو کەسێکی بدەین؛ ژیان بە ڕێبەر ئاپۆوەیە، گەر ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد هەبێت ئەوا بە ڕێبەر ئاپۆوە دێتە ئاراوە، وەکودیکە بوونی نیە. پێویستە لە هەموو جێگەیەک باس لەمەبکەین و بە هەموو کەسێکی راگەیەنین. لە ئەوروپادا چەندین پلان هەیە، پێویستە هەموو کەسێک بەشدار ببێت، لە ١٦ی تشرینی دووەم چالاکی ئەنجام دەدرێت بۆ دەستپێکی تێکۆشانی ساڵی دووەم پێویستە هەمووان بەشداربن. لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا بەڕاستی دەبێت هەموو کەسێک بتوانێت تێبکۆشێت و لە هەموو جێگەیەک چالاکی ئەنجام بدرێت. ئەمە زۆر گرنگە.

هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی لەماوەی ساڵێکدا گەیشتە ئاستێکی گرنگ. هەڤاڵانیش هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن، قسە و باسی لەبارەوە دەکەن و ئێمەش دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی ئەوان. دەبێت ئەوە لەبەر چاو بگرین. جی خوڵقاند؟

یەک؛ رۆژەڤی ئێمەی سەرڕاست کردەوە. واتە دەبێت ئێمە لە چ رۆژەڤێکدابین و کاری لەپێشینەمان چی بێت، بۆجی تێبکۆشین، ئەمە بۆ هەمووان راستە. رۆژەڤ و بابەتی لەپێشینە ئازادیی رێبەر ئاپۆیە. چارەسەریی پرسی کوردیش پەیوەستە بەوەوە، روخاندنی فاسیزمیش بەوەوە بەستراوەتەوە، ئازادیی کوردستان، دیموکراتیزەکردنی تورکیاش گرێدراوی ئەوەیە، لاوازکردنی سیاسەتی پیاوسالارانەش پەیوەستە بەوەوە، پەرەسەندنی ئازادیی ژنیش پەیوەستە پێوەی؛ هەموو شتێک بەوەوە بەستراوەتەوە. پوچەڵکردنەوەی هێرشەکانی شەڕی تایبەت لەو رێگەوە دەبێت. هەربۆیە ئێمە کلیلەکەمان دۆزیەوە. کلیل ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە. کەواتە دەبێت هەموو تێکۆشانمان بە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆوە ببەستینەوە. دەبێت بەشێکی بۆ ئەوە بێت. دەبێت قورسایی بخەیەنە سەر ئەوە. لەبەر ئەوەی کارە راستەکەیە. واتە ئێمە بەخت و رێگەیەک تاقیناکەینەوە، کارە راستەکە دەکەین، راستیش ئەمەیە. لەبەر ئەوەی بە بێ رێبەر ئاپۆ ژیان ئازاد ناکرێت. تێکۆشانی هەمووان بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بۆ ژیانی ئازادە، بۆ ئازادی خۆیەتی.

دووەم؛ ئێمە یەکمان گرت و یەکڕیزبووین. لەماوەی ئەم ساڵەدا چالاکی هاوبەش، لە هەموو ئاستێکدا ئەنجامدران. چالاکی بەهز بەئەنجام گەیشتن.

سێهەم؛ ئێمە گۆڕدراین بۆ تێکۆشانێک کە لە چوار پارچەی کوردستانەوە چوار لای جیهانمان تەنیەوە. لە سەرووی ئەوەشەوە ئێمە رێبازی زۆر جیاواز و زەنگینمان جێبەجێکرد. . کۆنفڕانس  دەبەسترێن، ڕۆژانی خوێندنەوە بەڕێوە دەچن و چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن. ئێمە لە ڕووی شێوازی چالاکییەوە زۆر دەوڵەمەند بووین. مەبەستم ئەوەیە دەستکەوتی زۆرمان بەدەستهێناوە. تێکۆشانی ساڵی ڕابردوو ئەنجامی گرنگی خوڵقاند. ئەمە زۆر گرنگ و واتادارە. پاشان لە ساڵی دووەمدا پێویستە ئەمانە بە شێوەیەکی بەرفراوانتر، دەوڵەمەندتر و کاریگەرتر بەئەنجام بگەیەنین. کاتێک ئەم کارە دەکەین، ئەوا تێکۆشانی ساڵی دووەم بە بەراورد بە ساڵی یەکەم بە شێوەیەکی چەند هێندە هەڵدەکشێت. خۆمان وتمان، بەڕاستی وەک ساڵی فیناڵ وایە. جگە لەوەش سەرنجڕاکێشە کە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٥ بۆ هەندێک شت دیاری کراوە. لە ئەیلولی ٢٠٢٥ چی ڕوودەدات، ئێمە بە باشی لەوە تێنەگەیشتووین. لە ڕاستیدا زۆر قۆناغی هەستیار لە بەردەمماندایە. دیارە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی ڕووداوی مێژوویی ڕوودەدەن. ئاشکرایە کە دۆخێکی لەو شێوەیە دێتەئاراوە. پاشان لە پڕۆسەیەکی وەک ئەمدا خەبات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تەنیا خواست و گەرەنتی ئازادیی تاکە یەک کەس نییە، وەک گەرنتیکردنی هەموو ئازادییەکان، کردنەوەی قفڵی هەموو ئازادییەکان دەبێت. ئەم تایبەتمەندییەی هەیە. پاشان با ئەم ساڵیادە لە هەموو بوارێکدا بە باشی بنرخێنین. چالاکییە جیاواز و دەوڵەمەندەکان زیاتر بکەین. پێویستە زیاتر بە جەماوەری بکرێن. پێویستە سەفەربەری ڕاگەیاندنی ئیرادە ئەنجام بدەین. با بڵێین 'من ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆم دەوێت، ژیانێکم ناوێت کە ئازاد نەبێت، ئەمە ژیانێکی دیموکراتیک نییە' و لە بەردەم هەموو جیهان و مرۆڤایەتی وەک گەلێک ئیرادەی خۆمان نیشان بدەین.

'ئەگەر لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ پیلانگێڕی نەکرایە، چارەسەری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەچەسپێندرا'

بابەتێکی دیکە کە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، ساڵیادی ٢٦ەمینی تێکۆشان لە دژی پیلانگێرییە. ئێمە زۆر ئەو بابەتەمان باس کردووە، بەڵام ئاخۆ پیلانگێری لە چی ئاستێکدا تێگەیشتن لەبارەیەوە سازبووە؟ هەروەها تێکۆشانی ٢٦ ساڵە چ ئاستێکی بەدوای خۆیدا هێناوە؟

پیلانگێریی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە رێگەی گوشار بۆ دەرکردنی رێبەر ئاپۆ لە سوریا دەستیپێکرد. ئەو پیلانگێڕییە لە ٢٦ەمین ساڵیادیدایە. ئەو هێزانەی کە پیلانگێڕییەکەیان داڕشت، بریاریان لەسەردا و جێبەجێیان کرد، دەناسرێن. لەو رووەوە هیچ شتێکی ناڕوون لەئارادا نییە. روون و ئاشکرایە. بەراستیش دەبێت مرۆڤ لەسەر دۆخی ئەوان، هەڵوێستی ئەوان راوەستە بکات. ٢٦ ساڵ، زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە، زۆر گرنگە. دەبێت ئاوڕی لێبدەینەوە و لە ٢٦ ساڵە بڕوانین. هەروەها مرۆڤ دەبێت سەرنج بداتە سەر ئەو قۆناغەی لە ئامادەسازی بۆ پیلانگێری کرا، بۆیەش دەبێت مرۆڤ لە ٢٦ ساڵ، ٣٠ ساڵ و ٣٥ ساڵ بڕوانێت. لەو قۆناغەدا چی روویدا، چی هاتە ئاراوە؟ پەیوەندی ئەوانە بە هێرشی پیلانگێری نێونەتەوەیی لە دژی رێبەر ئاپۆ چییە؟ هەروەها ئەم قۆناغە بە قۆناغی جەنگی جیهانی سێیەم پێناسە دەکەین. لە ڕاستیدا لە سەرەتای نەوەدەکاندا جەنگی جیهانی سێیەم دەستی پێکرد و زەمینە بۆ پیلانگێڕی دانرا. دواتر هێزەکانی جەنگی جیهانی سێهەم بۆ ئەوەی لە ئامانجەکەیاندا سەرکەوتوو بن و بۆ سەرخستنی بەرژەوەندییەکانیان پەیوەندییان بە هێرشی پیلانگێڕییەوە کرد. هێرشیان کرد، ئەوانەشی پێکەوە بوون، ئەوانەشی ناکۆک بوون، بەو جۆرەیان کرد. ئەوانەی دژبەری یەکتربوون ئەم کارەیان کرد، ئەوانەشی لە یەک بەرەدا بوون ئەم کارەیان کرد. هەمووان ئەم کارەیان کرد. کاتێک ئاوڕێک لەم پرۆسەیە دەدەینەوە، چی دەبینین؟ هێرشەکە چی بوو؟ هێرشەکە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بوو. ئامانجکە چی بوو؟ ئامانجەکە لە ناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ بوو. نەیانتوانی ئەوە بکەن، هەربۆیە ئەویان خستە ناو سیستمی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵییەوە. ئەگەر بیانتوانیبایە ئەو کارەبکەن، دەیانویست لەناوی ببەن. بۆجی پەلاماری رێبەر ئاپۆیاندا؟ بۆجی ویستیان رێبەر ئاپۆ پاکتاو بکەن؟ با بەم جۆرە بڵێین، ئەگەر هێرشی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ڕووی نەدابا، ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بە ئازادی تێکۆشانی بکردایە، ئەگەر پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بکردایە، ئەگەر تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردی بەڕێوەببردایە، ئەگەر ژنانی گەنجی پەروەردە بکردایە، ئەنجامەکەی چی دەبوو؟ با لەم ڕوانگەیەوە سەیری بکەین. ڕێبەر ئاپۆ چی دەویست؟ لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا قۆناغێکی نوێ دەستی پێکرد. سەرهەڵدان لە باکوور ڕوویدا، بۆشایی لە باشوور بەهۆی شەڕی کەنداوەوە دروست بوو. لە باکوریش و لە باشوریش داوای کرد یەکێتی و ئازادیی گەلی کورد بێتە ئاراوە. ئەگەر ئازادی گەلی کورد بەدی بهاتایە، ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ دەرفەتی بەدواداچوونی ئامانجەکانی، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی و جێبەجێکردنی بیرۆکەکانی هەبوایە، چی ڕووی دەدا؟ کورد ئازاد دەبوو.

لەسەر ئەم بنەمایە تورکیا دیموکراتیک دەبوو، عێراق، سوریا، ئێران دیموکراتیک دەبوون. دیموکراتیزەکردن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەهاتە ئاراوە. کوردستانی ئازاد، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک دادەمەزرا. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک چی بەسەر دەهات؟ یەکڕیزی، برایەتی، پاڵپشتی، هاوبەشی تێدادەبوو. بەڵام ٢٦ ساڵە، ٣٠ ساڵە، خوێن دەڕژێت، ستەم هەیە، کۆمەڵکوژی ئەنجامدراوە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو بە دەریایەکی خوێن. کوردستان بوو بە دەریای خوێن. پیلانی نێونەتەوەیی بەواتای ئەم دەریای خوێنەیە، بەواتای ئەم کۆمەڵکوژییانەیە. تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی ئازاد بە واتای ئاستەنگکردنی ئەمانەیە، لە بەرامبەر هەموو ئەمانەدا بە واتای بەدیهێنانی ژیانی دیموکراتیکە، دامەزراندنی یەکێتی کۆنفیدراڵی گەلانە. ئەمەش بۆ مرۆڤایەتی زۆر باش دەبوو، نەک تەنها بۆ کورد و بۆ گەلانی ناوچەکە.

لە ڕاستیدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی دیموکراتیککراو رۆڵێکی گەورەی لە مرۆڤایەتی و جووڵەی دیموکراتیک و ئازادی مرۆڤایەتیدا دەگێڕا. هەموو ئەمانە ئاستەنگ کران. با بەم شێوەیە لە پیلانگێڕییەکە تێبگەین. بەڵێ پیلانگێری بۆ لەمپەرسازکردن لە بەردەم ئازادی کورد، قڕکردنی کورد، بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی ئیرادەی گەلی کورد، هێرشێکی جیددی بوو. هێرشێکی زۆر ناڕەوا بوو، ناڕەواترین هێرش بوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. تەنیا دژی کوردیش نەبوو. بۆ نموونە ڕێبەر ئاپۆ لایەنی تورکیای ئەم پیلانگێڕییە هەڵسەنگاند. با باش تێبگەین. ئایا تورکیا سەرکەوت یان دۆڕا؟ بەڵام لەم پرۆسەیەدا تەیب ئەردۆغان هاتە سەر دەسەڵات، دەوڵەت باخچەلی دووجار هاتە ناو حکومەتەوە. واتە قاسە و باخەڵی خۆیان  پڕ کرد. خەڵکیان پلیشاند و خۆیان دەوڵەمەند بوون. هیچ شتێکییان نەبوو، لەم قۆناغەدا پیلانگێڕییان قۆستەوە. بەڵام تورکیا چی بەسەر هات؟ ئایا تورکیا پێشکەوتووە یان دواکەوتووە؟ تورکیا زۆری دۆڕاند و زیانی زۆری کرد. لەلایەکی دیکەوە با لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕوانین. هەموو ئەوانە پەیوەندییان بە پیلانگێڕییەوە هەیە. ئەو کاتە پیلانگێڕی تەنیا لە دژی ئازادیی کوردان نەبوو. هاوکات لە دژی تورکیای دیموکراتیک بوو. لە دژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک بوو. لە دژی ئازادیی مرۆڤایەتی بوو. لە دژی تێکۆشانی ئازادیی ژنان بوو. لە دژی بەرەوپێشچوونی شۆڕشی ئازادیی ژنان بوو. لە بەرامبەر هەموو ئەوانەدا وەک هێرشێک ئەنجامدرا. ئەمریکا، بەریتانیا ئەوەیان کرد، دەوڵەتانی ئەوروپا ئەمەیان کرد، رووسیاش بەشداربوو. هەموو ئەوانەی پێویستیان پێی هەبوو بەشداریان پێکرد، کردیانن بە هاوبەشی خۆیان. هەندێک بە زۆرەملێ، هەندێکیشان بە پێدانی ئیمتیاز لەتاوانەدا تێوەگلاند. لەرێگەی ئەوەوە چییان ئافراند؟ ئەو ئەنجامەی کە خوڵقاندیان لەبەرچاوە. هەربۆیە دەبێت ئەو سیاسەتە بە دروستی تێیبگەین. دەبێت هەموومان باش تێیبگەین، هەڵیبسەنگێنین و لە بەرامبەریدا هەڵوێستی دروستی سیاسی نیشان بدەین. بەڵام خاوەنەکانی ئەو سیاسەتانەش دەبێت بە دروستی لەوە بگەن. بەراستیش ئەگەر کەمێکیش بێت لایەنگری دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ بن، کاری ناڕەوا و ستەمکارانەیان کرد. ئۆباڵی ئەو هەموو خوێن و کۆمەڵکوژیەیان کەوتە ئەستۆ. دەبێت هەندێک لێی بپرسنەوە و بتوانن دەستبەرداری ئەوەبن. کاتێک بەو جۆرە دەڵێین، هەڵسەنگاندن و رەخنەی بەو جۆرە دەکەن، دەڵێن بەردەوام مەڵێن پیلانگێری، ئەوە بەسەرماندا مەسەپێنن. ئەی بە چی ناودێری بکەین؟ ئێمە بە نەبوو دایبنێین چاوپۆشی لێبکەین؟ تائێستاش پیلانگێری بەردەوامە. ٤٣ مانگە بە هیج جۆرێک هەواڵێک لەبارەی رێبەر ئاپۆوە بەردەست نییە. ئەمە یاسا، دادپەروەری، مرۆڤایەتی هیچیان نییە. ئەوانەی لەمە بەرپرسیارن کەسیان متەقی لێوەنایات و دەنگ هەڵنابڕێت. دەی کەواتە ئێمە چی بڵێین؟ نەڵێین پیلانگێڕی بڵێین جییە؟ بێگومان لەمەدا هەڵە کراوە، لەمەدا تاوان کراوە. بۆیە دەبێت لێرەدا راستکردنەوە بکرێت. ئەمەش بە نەهێشتنی هەڵە و تاوانەکان دەکرێت. ئەگینا ناتوانین تێیپەڕێنین. ئەگەر تێشیپەڕێنین ناتوانین هیچ شتێکی نوێ بونیاد بنێین. لەسەر هەڵە و تاوانەکان ناتوانین راستی ساز بکەین. ناتوانین سەرکەوتن سز بکەین. هەڵە سەرکەوتنی لێناکەوێتەوە. . ڕاستی لە هەڵەوە بەدەست ناهێنرێت. پێویستە ئەو خەڵکە چارەسەری بکەن. ئەوانەی بەرپرسن بتوانن ببنە هێزی چارەسەر. پێویستە بتوانن هەندێک لێپرسینەوە لە خۆیان بکەن. بتوانن هەندێک ڕەخنە لە خۆیان بگرن. گەورەترین نادادپەروەری لە مێژوودا بەرامبەر گەلی کورد کرا. هێرش بۆ سەر ڕێبەر ئاپۆ گەورەترین نادادی بوو بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ، توندترین ستەم و ئەشکەنجە بوو، نموونەی نییە. بەڵام ئەمە تەنیا دژی ڕێبەر ئاپۆ نەبوو. دژی گەلی کورد بوو، دژی ژنان و گەنجان بوو، دژی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، دژی گەلی تورکیا و مرۆڤایەتی بوو. . ڕاستی لە هەڵەوە بەدەست ناهێنرێت. پێویستە خەڵک چارەسەری بکەن. ئەوانەی بەرپرسن بتوانن هێزی چارەسەر بن. پێویستە بتوانن پرسیار لە خۆیان بکەن. تکایە هەندێک ڕەخنە بگرن. گەورەترین نادادپەروەری لە مێژوودا بەرامبەر گەلی کورد کرا. هێرش بۆ سەر ڕێبەر ئاپۆ گەورەترین بێدادی بوو بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ، توندترین ستەم و ئەشکەنجە بوو، نموونە و هاوشێوەی ئەمە نییە. بەڵام ئەمە تەنیا دژی ڕێبەر ئاپۆ نەبوو. دژی گەلی کورد بوو، دژی ژنان و گەنجان بوو، دژی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، دژی گەلانی تورکیا و مرۆڤایەتی بوو.

کەواتە دەبێت ئەم نادادپەروەرییە نەهێڵرێت. ئەوەندە ستەم کرا، گوشار کرا، ئەشکەنجە کرا، کردەوەی شەڕی تایبەت کرا، بەوڕادەیە کۆمەڵکوژی بەرامبەر بە ژنان، منداڵ، گەنجانی کورد کرا، کەواتە ئەوانەی بەرپرسیارن لەم کارە، ئیدارەی ئەمریکا، ئەوکاتیش دیموکراتەکان بەرپرس بوون، ئێستاش لەسەر حوکمن، پێشتر وتمان، لە بەریتانیا پارتی کرێکاران بوو بە دەسەڵاتدار، ئەم هێزە پێویستە ئەو نادادپەروەرییە ببینێت کە کردوویانە و هەوڵی چارەسەرکردنی بدات. پێویستە بتوانن داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکەن. ئەوان بەرپرسیارن لەم گوشار و چەوساندنەوەیەی گەلی کورد لەماوەی ئەم ٢٦ ساڵەدا، دەبێت کۆتایی بەم زوڵمە بێنن. داوا لەو هێزانە دەکەین بەو پێیە مامەڵە بکەن. با لە رابردوو بڕوانین، با سەرنجمان لەسەر ئەوە بێت کە ڕێبەر ئاپۆ ویستویەتی چی بکات. چی بووە هۆی ئەوەی ئاستەنگ بکرێت؟ ئایا باشیان کرد؟ لە کوردستان چارەسەرییان خوڵقاند؟ توانییان چارەسەرێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بکەن؟ ناچارەسەرییان هێنایە کایەوە. هێزی چارەسەر ڕێبەر ئاپۆ بوو، هێزی چارەسەرییان ئاستەنگ کرد. ئەوان بەرپرسیار بوون لەو هەموو خوێن و ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژییە. بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕییەوە، با جارێکی تر ئەمەمان لەبیر بێت. داوا لە هێزە پەیوەندیدارەکان دەکەین دەست لەو کارانەیان هەڵبگرن، سەرڕاستی بکەنەوە، داوای لێبوردن لە کورد بکەن لەسەر ئەو ئەشکەنجە و ستەمانەی کە بەرامبەر کوردیان کردووە.

'لە سەرکەوتن نزیک بووینەتەوە، تەنها زیاترکردنی تێکۆشانی پێویستە'

لە لایەکی دیکەوە تێکۆشانی ٢٦ کە لە دژی پیلانگێڕی بەڕێوەبردراوە زۆر گرنگە. پێویستە مرۆڤ لێی تێبگات. دەیانویست ڕێبەر ئاپۆ تێکبشكێنن. پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم بە ئاشکرا پلانی تێکشکاندن بوو. ڕێگە نەدرا سەرکەوتووبێت. پیلانگێڕی ١٥ی شوبات بە ئەشکرا لە ناوبردن بوو، خواستیان درێژەی پێبدەن. لەبەرئەوە ڕێبەر ئاپۆییان لە کینیا ڕفاند، بە یاسایەکی بێ ئەخلاقانەوە ڕادەستی تورکییان کرد. بە تێکۆشان ئەم هەوڵە پوچەڵ کرایەوە. لە نێو سیستەمی قڕکردن و ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا ویستییان ڕێبەر ئاپۆ بڕزێنن و لە هێزی سیاسی بخەن. لە ناو ٢٦ ساڵدا تێکۆشانێکی مێژووی لە دژی پیلانگێڕی بەڕێوەبردرا. وەک چۆن ئەوەی پیلانگێری هێرشێکی نائەخلاقانە بوو لە مێژوی مرۆڤایەتییدا، ئاوهایش تێکۆشانی ٢٦ ساڵە لە دژی پیلانگێڕی زۆر ماناداربوو لە مێژووی مرۆڤایەتییدا. پێش هەموو شت و کەسێک رێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی ئەم تێکۆشانەی کرد و هەموو گەل و کەسێک بەشداری ئەم تێکۆشانە بوو. بەشی هەموو کەسێک لە نێو ئەم تێکۆشانەدا هەیە. چی بوو؟ تێکۆشانەکە چەندین جار پیلانگێڕییەکەی لەناوبرد و وایکرد سەرکووتوبوو. دەیانویست وابکەن کە ڕێبەر ئاپۆ لە ناو سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجی ئیمراڵیدا نەتوانێت بیرکاتەوە و داهێنان بکات، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بووە هێزی ڕزگاری هەموو گەلان و هەموو ژنان. بووە ڕێبەرێکی نێونەتەوەیی. بووە ڕێبەرێک کە هەموو گەردوون باش تێیگەشتن و پێناسەیان کرد. ویستییان ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵیدا سەرکوت بکەن، بەڵام چی روویدا، لە ئێستادا ڕیبەر ئاپۆ لە هەموو جێگەکەی جیهانە. وتی، 'پارێزنامەکانم لە هەر جێگەیەک بێت من لەوێم' لە ئێستادا پارێزنامەکان لە هەموو جێگەیەکی جیهانە. لە دەستی هەموواندایە. کەواتە ڕیبەر ئاپۆ لەگەڵ هەموو کەسێکدایە. سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی چەندین جار لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە تێکشکێنرا. بۆ ئەمەش دەڵێم و چەندین جاریش وتوومە؛ تێکۆشان جێگەی سود وەرگرتنە، مرۆڤ بە تێکۆشان دەتوانێت بگات بە سەرکەوتن. وانەی بنەڕەتی لە تێکۆشانی ٢٦ ساڵە لە دژی پیلانگێڕی وەریبگرین ئەمەیە؛ گەر تێبکۆشی ئەوا دەگەی بەسەرکەوتن. ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشاندا سەرکەوت. گەلی کورد، هێزە ئازدیخوازەکانی کورد، گەریلا لەبەر تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ خەباتییان کرد و گەیشتن بەسەرکەوتن. لەو کاتەشدا هەڵەیە گەر مرۆڤ بڵێت سیستەمی گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی تێکناشکێنرێت. سەرکەوتن لە هەموو کاتێک زیاترە. بە تێکۆشانی بەردەواممان دەتوانین پێشکەوتنی هەرە مێژوویی و ئازادیخوازی بئافرێنین. باوەڕمان بە خۆمان هەبێ و لەسەر ئەو بنەمای هێڵی سەرکەوتن لە ساڵی ٢٧ی تێکۆشاندا تێبکۆشین و سیستەمی ئیمراڵی تێکبشکێنین و ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین.

'بەرخۆدان لە هێڵی فیدایدا سودبەخشە'

١ی تشرینی یەکەم یەکەمین ساڵوەگەڕی چالاکی مێژووی ئەنقەرەی هاوڕێ ڕۆژهات و ئەردالە. لە ڕاستییدا دەوڵەتی تورک هێشتا لە شۆکی چالاکیەکەدایە. لەم چوارچێوەیەدا دەمەوێت پرسیاری ئەو شەڕە بکەم کە بە پێشەنگایەتی گەریلا بەڕێوەدەچێت...

بەڵێ، بەڕاستی ساڵوەگەڕی چالاکی فیدایی مێژوویە. هێشتا ئاکەپە-مەهەپە و تەواوی تورکیا لە شۆکی چالاکیەکەی ئەنقەرەدان. ناتوانن خۆیان لەو هەژانە ڕزگار بکەن. ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بووە چالاکیەکی قارەمانێتی گەورە، بووە چالاکیەکی فیدایی. هەڵبەت نەک بە تەنها ئەو چالاکییە، ساڵێک پێش ئەوەش چالاکی فیدایانەی هاوڕێ ڕوکەن و سارا لە مێرسین هەبوو. قارەمانێتی مێرسین و ئەنقەرە بوون بەیەک و بۆ هەموو ئازادیخواز و گەلانی بندەست بوونە هیوایەک، هێزەکانی فاشیست و قڕکەری شۆککرد. لەم مانایەوە پێویستە بە بۆنەی ساڵوەگەڕیانەوە باش لە مانای چالاکیەکان تێبگەین و خاوەنداری بکەین و پیرۆزی بکەین. دیسان قارەمانانمان بەڕاستی هەبوونی مرۆڤایەتیین. لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا زیندوڕاگیراون و باوەڕی پێداینەوە. خودی هاوڕێیانمان ڕۆژهات و ئەردال، هاوڕی سارا و روکەن، شەهیدانی قارەمانی هەپەگە و یەژا ستار کە بە فیدایەتییەوە تێکۆشان، لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، خواکوڕک هەموو لایەکی کوردستان بە ڕێزداری و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. هەموو رۆژێک شەهادەتمان هەیە. لەبەرئەوەی ئێمە شەڕێکی گەورە دەکەین. جیهان لە دۆخی جەنگدایە. بۆیە ئێمەش ناچارین بۆ بوون و ئازادییمان شەڕێکی ئاوا گەورە بەڕێوەبەرین. بەدەرلەمە ئازادی و دیموکراسی بە ئاسانی بەدەستنایەت. دەرنجام بە پاراستنی هەبوون، ژیان بە تێکۆشان، هەم بە تێکۆشان لەسەر هێڵی فیدایەتی دێتەئاراوە. سڵاو و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو فەرماندە و گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار دەخوازم.

ئەو چالاکیەکی هاوڕێ ڕۆژهات و ئەردال ئاڕاستەی کرد، هێلێکی دروستکرد، ڕاستی پیشانی هەموواندا و ئاراستەیانی کرد. ساڵێک پێش ئەوە هاوڕێ سارا و ڕوکەن ئاراستەیان کردبوو. ئەمانە ئەو ڕاستیانەن کە فەرمانمان پێدەکەن. ئەو راستیانەن کە ڕێگەکەمان بۆ دیاری دەکەن. وەک تەڤگەر، گەل و تەواوی هێزەکانی گەریلا ئەم ڕاستیەمان لە هەڵوێستی قارەمانێتی چالاکیەکانیاندا بینی. بەرخۆدانێکی قارەمانەنی شایستە بەو چالاکیانەش هەیە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەو هێڵە بەڕێوەدەبەن. لە هەموو لایەکی باکووری کوردستانەوە بەردەوامە. لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە و هەموو ڕۆژێک چالاکی ئەنجام دەدرێت. بەرخۆدانی گەریلا بە پێشکەوتن و قوڵبوونەوە بەردەوامە لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک. هەوڵدەدەن ئەم هێرشانە بە پشتگیری حکومەتی عێراق، بە هاوکاری خیانەتی پەدەکە کە لە ٣ی تەمموزەوە زیاتربووە، بەردەوام بکەن، داگیرکاری و لکاندن بکەن.

بەڕاستی ئەو لایەنانەن کە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، گۆڕەپانێکی بەرفراوانی باشووری کوردستانیان فرۆشتووە بە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، بە فاشیزمی کۆماری تورکیا. دۆخی شەڕ ئەمەیە. بە هەموو سەختی و قوڵبونێکی خۆیەوە بەردەوامە. بەتایبەت لە باکووری کوردستان. سەرنج بدەین، سات بە سات  ئاگاداری و ڕاگەیاندراوی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی دەخرێتەڕوو. لەم چەند رۆژەی ڕابردوودا هەڵسەنگاندنی هاڕوێ حەقی هەبوو. دەیگوت لە هەموو جێگەیەک بەرخۆدانی گەریلا هەیە. لەهەموو بەرخۆدانێکی گەریلادا زیانێکی زۆری فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەی لێکەوتووەتەوە، بەڵام دەیشارنەوە. هەموو ئەوانەی ئاشکراکرد. لە راستیشدا هەر بەو شێوەیە. لەم قۆناغەدا لە هەموو جێگەیەکدا پێكدادان هەیە. لە ژێر ناوی ئۆپراسیۆندا جوڵەی سەربازی هەیە. پێویستە بەرخۆدانەکانی باکووری کوردستان ببینرێت. دیسان بەرخۆدانی گەریلا ئاڕاستەکەری ژیانە لە دژی هێرشە فاشیستەکانی ئاکەپە-مەهەپە. پێویستە بەو شێوەیە ببینرێت. لەبەر ئەمە هەموو جۆرە بەهایەکی ئەخلاقی لەناودەبن. هێرشی سەر منداڵان دەکەن. دەڵێن ژمارەی منداڵە ونبووەکان لە تورکیا زیاترە لە ژمارەی دانیشتوانی چەند وڵاتێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەم منداڵە ونبووانە بۆ کوێ دەچن؟ چیان لێ دەکەن؟ ئایا پارچە دەکرێن، ئەندامەکانیان دەفرۆشرێن؟ ئایا وەک کۆیلە بەکاردەهێنرێن؟ ئایا ئەمانە لە کەسێتی و سیستەمی باڵادەستی پیاودا دەستدرێژییان دەکرێتەسەر؟ دۆخەکە بەم شێوەیە. لەشفرۆشی، مادەی هۆشبەر لە هەموو شوێنێک هەیە. لە جۆلەمێرگ ئاشکرا بوو کە باند دروست بووە، لە هەموو شوێنێک باندێکی لەم شێوەیە هەیە و پێشتریش هەبووە. ئەم هەوڵەی کۆماری تورکیا بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگا لە کوردستان هۆکاری جیاواز دەداتە بنەماڵە جیاوازەکان و لەوێش دەبنە باند. بۆ نمونە باسی تێکۆشانی سێورەگ دەکەین، کاتێک تێکۆشانی پەکەکە دەستیپێکرد، جەلال بوجاک چەتەیەکی لەو شێوەیە بوو. لە شڕناخ عەلیخان چەتەیەکی ئاوابوو. هەموو ئەمانەش بە تایبەت لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە پەروەردەکرابوون، لە ئێستادا چەتەی شەڕی تایبەت هەیە. ئەمە ڕاستییەکە، لەم کاتەدا نابێت کەموکوڕ بمێنینەوە و پێویستە تێبکۆشین. پێویستە باش لە حەقیقەتی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و دەوڵەتی تورک تێبگەین، بۆ ئەوەی لە دژی ئەوانە بژین و ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک پێکبهێنین پێویستە تێبکۆشین. هەموو شتێک لە تێکۆشانەوە دروستدەبێت. سەرنجبدەین پێش ٣٠ ساڵ کە نەیانتوانی گەریلا تێکبشکێنن، بە هەزاران گوندیان سوتاند و هەوڵیاندا لەناوی بەرن. بە تایبەت لە بۆتان. لە ئێستاشدا لە هەموو چیا و بەردێک شت دروستدەکەن، لە شڕناخ بەنداو دروستەکەن و دەیانەوێت گوندەکان لەناوبەرن. پیش ٣٠ساڵیش هەمان شتیان کرد، لە ئێستاشدا بە لەناوبردنی سروشت دەیانەوێت لەبەرامبەر گەریلادا ئەنجام بەدەستبهێنن. یانی پێویستە لە ئێستادا ئەم راستیانە ببینین و لە بەرانبەریدا تێکۆشانی ڕێکخراو و هۆشیاری کاریگەر پێویستییە. بەڕاستی گەر ئازادیمان بوێت پیویستە ببینە شەڕڤانی ئازادی و بەدڵنیاییەوە پێویستییە. رێبەر ئاپۆ دەڵێت ژیان بە ئازادییەوە ژیانە. ژیانی ئازادی بە تێکۆشانەوە دێتەئاراوە.

'پێویستە گەلی باشوور هەڵوێست بنوێنێت، وانەیەکی مێژووی بدات'

لە لایەکەی دیکەوە بەرخۆدانی گۆڕەپانەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دووژمنی قفڵکردووە و خستوویەتییە ناو زەلکای شکستی خۆیەوە. لە لایەی خۆیانەوە دەیانگوت قفڵمان کردووە و تەواوی دەکەین. بینیمان چونە هێڵی کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا و لەوێوە دەستووریان وەرگرت. نایەنەوێت شکستی خۆیان ببینن. ئاشکرای ناکەن و ناڵێن شکستمان هێناوە. سێ ساڵە لەم شەڕەدایە و ناتوانێ دەربازی ببێت. پێویستە گەلی باشوورمان ئەم ڕاستییە ببینێت. بەرخۆدانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بەرخۆدانی تەواوی کوردستانە  و هەبوونی ئازادی تەواوی مرۆڤایەتییە. یانی پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری لە بەرخۆدانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بکات. هەڵبەتە ئەو بەرخۆدانە زۆر زیاتر باشووری کوردستان دەپارێزێت، شکۆ و ئازادی خۆیان دەپارێزن. هەموو کەسێک دەڵێت باشووری کودستان کۆتایی دێت. پێویستە گەلی باشووری کوردستانمان، ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار، گەنجان، ژن، کرێکاران لەبەرامبەر هێرشەکاندا بێدەنگ نەبن و بوێری بنوێنن. پێویستە زیاتر دەنگیان هەڵبڕن، دەگوترێت لە ٢٠ی تشرینی یەکەمەدا هەڵبژاردن دەکرێت. لە ڕاستیدا نازانین ئەنجام دەدرێت یا نا. بەڵام هەڵبژاردنەکە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ لێپرسینەوە لە هێرشی داگیرکاری و قڕکەر. دەرفەتێکە بۆ هەموو کەسێک هەڵکەوتووە. نابێت بڵێن، چیمان پێدەکرێت؟، وە هیچمان لەدەست نایەت. پێویستە بە هێرشە قڕکاری و کۆڵۆنیالیەکان بڵێن ئیدی بەسە. بە دەسەڵاتداری بڵێن بەسە دەرگا واڵاکردن بۆ هێرشەکان. دەرفەتەکە لە دەستی ئەواندایە؛ گرتنەبەری هەڵوێستێکی ڕوونە. بەڵێ پیشاندانی ئیرادەیە. ئەو کاتە دەردەکەوێت کە لایەنگری چین. پێویستە وڵاتپارێزی باشووری کوردستان ئەم هەڵوێستە بنوێنێت. وەک چۆن ئەوەی کۆمەڵگەی باشووری کوردستان لە مێژوودا لە دژی فاشیزمی سەدام حوسێن تێکۆشا، پێویستە لە ئێستاشدا بەهەمان شێوە لە بەرانبەری هێرشە داگیرکارییەکانی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە و ئەوانەی هاوکاری دەکەن هەڵوێستی وڵاتپارێزی بگرێتەبەر. هەڵوێستێکی چۆنی هەبێت؛ پێویستە پیشانی بدات کە لایەنگری ئازادی، هەبوون و ئیرادەی کوردە. پێویستە بتوانێت هەڵوێستێکی لەو شێوەیە بگرێتەبەر. بەڕاستیش لەم ڕووەوە قۆناغێکی گرنگی مێژوویە. لە ڕۆژگارێکی لەو شێوەیەداین. دەرفەتێکی مێژووی دروستبووە.

لەو باوەڕەداین گەلی باشووری کوردستانمان لە ٢٠ی تشرینی یەکەمەدا وانەیەکی مێژوو دەدەن بە هێزی داگیرکەر، لکاندن و هێرشکەر، هەمیش بە ئەوانەی هاوکاری  و نۆکارایەتییان بۆ دەکەن.

هێرشەکانی ئیسرائیل و بەڕێوەچوونی جەنگی جیهانی سێیەم

دوای شەڕ و هێرشەکانی سەر کوردستان، با بێینە سەر باسی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دوای غەززە، ئیسرائیل لە یەک دوو هەفتەی کۆتاییدا هێرشی کردە سەر لوبنان. دەربارەی ئەم شەڕە و بەڕێوەچوونی جەنگی جیهانی سێیەم ئێوە چی دەڵێن؟

بەڵێ هەروەها ساڵێک بەسەر شەڕی غەززە تێدەپەڕێت. ڕووداوی غەززە شۆکێکی بە هەموو جیهان گەیاند. ئێستا تەنانەت ساڵێکیش تێنەپەڕیوە، هێرشی هاوشێوە بۆ سەر لوبنان دەستی پێکردووە و دۆخێکی شۆک هێنەری دروستکردووە. ئێمە لە کاتە جیاوازەکاندا ئەمەمان لەبەرچاو گرتووە. هەر دوای دەستپێکردنی شەڕی غەززە، هۆکار و ئامانج و هێزی شەڕکەر و نزیکبوونەوەی ئەم شەڕەمان هەڵسەنگاند. وتمان دواتر نۆبەی لوبنان دەبێت. ئەمە دۆخێکی نادیار نییە. بەڕاستی لوبنان دەکەوتە نێو ئەم شەڕەوە. بەڵام کاتێک ئەمەمان وت، پێمان وا نەبوو شەڕەکە لەم ئاستەدا وا بە خەیرایی ڕووبدات. ئێمە چاوەڕێی ئەوەمان نەدەکرد. ئێمە دەمانگوت لە شەڕی غەززە وانەی دروست وەردەگرن، هێزە شەڕکەرەکان بە شێوەیەکی دروستتر لەگەڵ دۆخەکە نزیک دەبنەوە، ڕێگە نادەن هەمان دڕندەیی کە لە فەلەستین ئەنجامدرا لە لوبنان دووبارە ببێتەوە. بەڵام وا نەبوو. حیزبوڵڵا نەیتوانی هەڵوێستێکی لەو شێوەیە نیشان بدات. هەروەها ئێران نەیتوانی ببێتە بەربەست لەبەرامبەر پەرەسەندنی شەڕەکە. لە ڕاستیدا لە شەڕی غەززەدا خاوەن هەڵوێستی خۆی بوو. بەو بۆنەوە وتمان ئێران ڕێگه به کارێکی وا نادات. ئایا بەڕاستی ئێران دەیەوێت دۆخەکە وەهای لێ بێت؟ یان دەسەڵاتی ئەوەی نەبوو کە ببێتە بەربەست، ئێمە لەو بارەیەوە باش نازانین. سەرۆکی تازە هەڵبژێردراو باسی یەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامی کرد. وتی: حیزبوڵڵا بە تەنیا ناتوانێت شەڕ بکات. واتە پێویستە بە دروستی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو لێدوانە بکرێت. واتە کێ بە سەدان ساڵە ئۆمەتی ئیسلامی دابەش کردووە؟ دەسەڵاتداری و هێزی دەوڵەت ئەم دابەش بوونەی کردووە. یانێ دەسەڵاتی دەوڵەت نەتەوە هۆکاری ئەم دابەش بوونەیە. بۆیە یەکگرتوویی ئۆمەت بوونی نییە.

واتە ئەگەر تۆ داوای یەکگرتوویی ئومەت دەکەی، مەسیحیش داوای یەکگرتوویی مەسیحیان دەکات، جولەکەش هەمان داواکاری دەکات. لە ڕاستیدا پێویستە مرۆڤەکان خۆیان لەم ئایین پەرەستیەدا ڕزگار بکەن ژیان بەو شێوەیە ناکرێت. ئایین و نەتەوەپەرەستی ١٠٠ – ٢٠٠ ساڵە ژیانی مرۆڤەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستووتە بن هەڕەشەوە. هەڵوێستی لەناوبردنی یەکتر دەردەبڕن، پێکەوە ژیان نییە. ئەمە هەڵەیە! ئەگەر باوەڕتان بە دیموکراسی نییە، لانیکەم باوەڕتان بە برایەتی هەموو ئایینەکان هەبێت. باوەڕتان بە مافی هەموو مرۆڤایەتی هەبێت بۆ ئەوەی پێکەوە ژیان دروست بێت. ئامانجی سەرەکی ژیانە. پێش هەموو شتێک نابێت ئایین لە ناوچوونی ئایینەکانی دیکە قبوڵ بکات. لە ڕاستی ئاییندا وەک ئەوەی ئێمە لێ تێگەیشتووین ئەمە ڕەت دەکاتەوە. ئەو ئایینانەی ئاوێتەی دەسەڵاتداری بوونە، بوون بە دەوڵەت، کەوتنە نێو ئەم دۆخەوە. هەروەها لەگەڵ نەتەوە پەرەستیدا تێکەڵ بوون و بوونە دوژمن و هەموو شوێنێکیان کردە گۆڕەپانی شەڕ. لە ئەنجامی ئەم عەقڵیەتەدا گەلی غەززە بوو بە قوربانی. هەروەها گەلی لوبنانیش دەکرێتە قوربانی. لە ڕاستیدا پێشتر ئێمە ئاماژەمان پێکردبوو. گەلی فەلەستین لە کاتی خۆیدا پشتیوانییەکی زۆری لێمان کرد. ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی نان وئاوی ئەوانمان خواردەوە. هەروەها وەک گەلی شیعەی لۆبنان ئێمە نان و ئاوی ئەوانمان خواردووە. مرۆڤ نازانێ چی بڵێت ئەوان خوشک و برای ئێمەن. ئێمە بە جددی هاوبەشی ئازارەکانیانین. نەدەبوو ئەمە ڕووبدات. نەدەبوو ڕێگە بە شەڕێکی لەو جۆرە بدرێت، ئەمە لە خۆیدا تاوانە. کێ ئەمەی کردووە؟ کێ تاوان ئەنجام دەدات؟ با بیخەینە بن سەرنجەوە. ئاکەپە – مەهەپە و تورکیا ئەوانە بوون کە زۆرترین هەوڵیاندا لە لوبنان شەڕ ڕووبدات. ناوەندەکانی راگەیاندنی پەخشی ئاکەپە، شرۆڤەکارانی نزیک لەوان لە ماوەی ٢٤سەعاتدا قسەیان لەسەر ئەوە دەکرد کە حیزبوڵڵا چۆن چۆنی شەڕی ئیسرائیل دەکات، هەروەها چۆن ئێران لە لوبنان دژی ئیسرائیل شەڕ دەکات. بەو شێوە هاندانانە شەڕیان دەست پێکرد. لە پیلانەکانیان سەرکەوتوو بوون. ئایا لە پیلانەکانیان ڕازین؟ ئەوانەی هاندەرانی ئەم شەڕەن ئەوانەن کە ئێستا بێدەنگیان هەڵبژاردووە.

ئێران بە گوێرەی خۆی کەمێک سەرەنج ڕاکێش تر مامەڵە دەکات. بەڵام بۆچی لوبنان کەوتە ئەم دۆخەوە و شەڕێکی وەها قورس ڕوویدا؟ دۆخێکە مرۆڤایەتی شۆک کردووە. لە ڕاستیدا دەبێ بزانرێت کە هێرشەکانی ئیسرائیل دڕندانەن. تورکیا دەڵێ لە بەرامبەر ئەمەدا دەوەستینەوە. لێرەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەخەینە ڕوو. ئامێری تەقینەوە وەک تەکنیکێک بەکاردەهێنرێت. دەوڵەتی داگیرکەری تورک ماوەی ١٠ ساڵە ئەو چەکە قەدەغە کراوانە بەکاردەهێنێت. ئێمە هەموو ئەمانە دەزانین. ئەوەی ئێستا مرۆڤایەتی لە لوبنان دەیبینێت دۆخێکی سەرسووڕێنەری حیزبوڵایە. ئێمە زۆر زیانمان پێگەیشت. بەڕێوەبەرایەتی ناوەندیمان چەندین جار ڕایگەیاندبوو کە تەکنیک بەکاردەهێنرێت. تەکنیکێک یەکێک لە تاوانە جەنگیەکانە. ئێمە ویستمان بڵێین تاوانی جەنگ ئەنجام دەدرێت. خراپترین شت ئەوەیە کە مرۆڤ بڵێ ئەم تەکنیکە بۆ بەرژەوەندی مرۆڤەکان دروستکراوە. جیهان بە چاوی خۆی بینی کە لە لوبنان ئەم تەکنیکە بۆ بەرژوەندی گەلان نییە بەڵکوو بۆ شەڕ دروست کراوە.

لە ڕاستیدا تەکنیتک بۆ بەردەوامی سیستمی دەوڵەت و دەسەڵاتداریی بەکار دەهێنرێت، بەرهەمهێنانی تەکنەلۆژیا لەسەر ئەم بنەمایە دروست دەکرێت. ئێمە زۆر جار ئەمەمان ڕوون کردووەتەوە، بەڵام دیارە کەس گرنگی پێ نەداوە. ئێمە نەمانتوانی بە شێوەیەکی گونجاو ڕوونی بکەینەوە. ئێستا هەمووان لە لوبنان دەیبینن چی ڕوودەدات. ئیسرائیل هێرشێکی وەهای دەستپێکرد کە هەمووانی تووشی شۆک کرد. ئەو دەیەوێت کەس دژایەتیان نەکات. بۆ ئەو خواستە هەموو شتێک بەکاردەهێنێت. پێشتر ئەم تەکنیکانە بەکارنەدەهاتن قەدەغە بوو. ئێستا جیهان چووەتە دۆخێکی وەهاوە. ئێستا جیهان کەوتووتە ڕەوشی جەنگی جیهانی سێیەمەوە، ئەمە ئەو خاڵەیە کە پێی گەیشتووە. پێویستە هەمووان ئەم رەوشە وەها ببینن. بێگومان زیاتر لە لایەن فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەوە ئەو تەکنیکانە بەکاردێت. لە چەکی کیمیاییەوە تا بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی هەمووی لە چیاکانی کوردستان بەکار هێناوە. پێشتر نەک هەر بەکارهێنان بەڵکوو فرۆشتنیان قەدەغە بوو. بەڵام ئێستا هەرکەس بەتایبەت دەوڵەتی داگیرکەری تورک زۆر بە ئاسانی لە دژی گەریلاکانی کورد بەکاری دەهێنت. هەروەها لە بەرامبەردا کەس دەنگ ناکات.

ئەم شەڕە بۆچی دەستی پێکرد؟ ئەم شەڕە سەد ساڵە و سەد و بیست ساڵە بەردەوامە. ئەمە جەنگی جیهانی سێهەمە. جەنگی جیهانی یەکەم بێ ئەنجام بوو. بەپێی مەنتقی ئەو شەڕە شۆڕشی تشرینی یەکەم ئەنجامی ئەوە نەبوو. جەنگی جیهانی دووەمیش بە هەمان شێوە بەردەوام و کۆتایی هات. ئێستا لە ڕاستیدا لە جەنگی جیهانی سێیەمدا دەیانەوێت ئەوەی لە جەنگی جیهانی یەکەمەوە ماوەتەوە تەواوی بکەن. سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەیەوێت بە پێی ئەنجامی سەد ساڵ لەمەوبەر خۆی نۆژەن بکاتەوە. ئەوەی کە بە دەستی ئیسرائیل دەیانەوێت بیکەن ئەمەیە. ناتۆ، ئەمریکا و ئەوروپا بە ئاشکرا لە پشتی ئیسرائیلەوەن. بە هەر شێوەیەک هێز، دەرفەت و هەموو شتێک بۆ هێرشە وێرانکارییەکانی دابین دەکەن.

ئێستا هەندێ وڵات بە شەڕ دێنن. ئەنجامەکەی چی دەبێت؟ لە ساڵانی ١٩٩٠ و ٢٠٠٠دا بۆ بەدەستهێنانی کەنداوی بەسرە ئەم شەڕەیان ئەنجامدا. ١٥-٢٠ساڵ پێش. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ دەستبەسەرداگرتنی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ئەو کارەیان بەڕێوە برد. ئێستا ڕاگەیەندراوە دەیانەوێت لە هێندوستانەوە بەرەو کەنداو و لەوێەوە بۆ ئیسرائیل و لە قوبرسەوە بۆ یۆنان، دەیانەوێت ڕێگایەکی وزە بکەنەوە بە پلانی ئەمریکا. ناتۆ لەسەر ئەم بابەتە ڕێککەوتووە. ئەم هێرشانە لەسەر ئەم بنەمایە بۆ پاککردنەوەی ئەم ڕێڕەوەی وزەیە ئەنجام دەدرێت. ڕوونە بەربەست لە لوبنان نەمابێت. دیار نییە چۆن دەبێت. ئایا سوریا لەبەردەم ئەم ڕێگای بەربەستە؟ ئەگەر سوریا لەم ڕووداوانە وانە وەربگرێت، نابێتە بەربەست. بەڵام دەمەوێت ئەمە وەک ئەنجامێک بڵێم، پێشتر چەند جارێک وتوومە. بێگومان دوا ئامانج قوبرس دەبێت. ئەڵبەت ناوەندی ئەم شەڕە تورکیایە. تورکیا دەوڵەتێکە کە لە ئەنجامی جەنگی جیهانی یەکەم دروست نەبووە، لەدوای جەنگی جیهانی دووەم دامەزراوە. تورکیا دەوڵەتێکە لەسەر بنەمای بوونی یەکێتی سۆڤیەت و شۆڕشی تشرینی یەکەمی ڕووسیاوە دامەزراوە. دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت، جەنگی جیهانی سێیەم دەستی پێکرد و ئێستا دەیانەوێ ڕێگای وزە دروست بکەن، دەیانەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرلەنوێ دیزاین بکەنەوە. تورکیا لە دەرەوەی ئەمەیە. بۆیە ئەمە تورکیا دەگۆڕێت. ئەوەی لە سیستەمدایە لە دۆخێکی پێچەوانەدایە، ئەوەی زۆرترین ململانێی لەگەڵ ئەو سیستەمەدایە و لایەنێکی جەنگی جیهانی سێیەمە، دەوڵەتی تورکیایە. ڕێبەر ئاپۆ زۆر جار ١٥-٢٠ ساڵ لەمەوبەر، لە نوسینیەکانیدا لەو بارەوە هۆشداری داوە و ئاماژەی بەوەداوە کە کارەساتی گەورە لە ناوچەکە ڕوودەدات. بەڵام کەس گوێی نەدا. ئێستا فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە تورکیای بردووتە نێو کارەساتێکی وەهاوە. کاتێک باس لە قوبرس دەکرێت، ئەم شەڕە لە سنووری تورکیایە. واتە لە تورکیا ڕوودەدات. دەوڵەتی کۆماری تورکیا چ بەرنامەیەکی بۆ ئەوە دەبێت؟ یان دەبێتە کۆیلەیەکی تەواو، تەسلیم دەبێت و هەموو شتێک لەدەست دەدات، یان بەرەنگاری دەبێتەوە و لە ئەنجامدا تورکیا دابەش دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ لەو بارەیەوە وتویە، دەکرێتە چل بەشەوە.

ئێستا دەمەوێت ئەمە بڵێم. ڕوونە کە دۆخی ئێستای کۆماری تورکیا لە جیهانگیربوونی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، یان لە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی جیهانیدا جێگای نییە. پاشان پێویستە بۆ خۆی بەدوای ڕێگەچارەیەکدا بگەڕێت. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ بەدیلێکی پێشنیار کردووە. بە واتایەکی تر دین و نەتەوەپەرەستی دابەشتان دەکات. لە بەرامبەر ئەوەدا پڕۆژەی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیک وەک تەنیا چارەسەرێک و ئەلترناتیڤێک پێشنیار کردووە بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا. ئەمە دۆخێکی ئاشکرا و ڕوونە. بەڵام تورکیا گوێی لەم قسەیە نەگرتووە. تاکە بیرۆکەیەک بۆ ڕزگارکردنی تورکیا لەم کارەساتە کە بە دەستی ئاکەپە-مەهەپە کەوتووتە ناویەوە، بیرۆکەی کۆنفیدڕاڵیزمی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆیە. دروستکردنی تورکیایەکی دیموکراتیکە کە بە ئازادی گەلی کوردەوە تێدەپەڕێت. ڕێبەر ئاپۆ تاکە کەسە کە دەتوانێت ئەم دۆخە چارەسەر بکات. ڕێبەر ئاپۆ تاکە کەسە کە دەتوانێت تورکیا لەم کارەساتە ڕزگار بکات، لە کارەساتێک کە ئاکەپە-مەهەپە دروستیان کردووە. دەمەوێت بڵێم ئەوانەی تورکیایان خۆشدەوێت، ڕۆشنبیران، سیاسەتمەداران، هونەرمەندان، ژنان، گەنجان، وڵاتپارێزانی ڕاستەقینەی تورکیا پێویستە ئەم ڕاستییە ببینن. بۆیە داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبێ ببێتە ڕۆژەڤی سەرەکەی هەموو وڵاتپارێزان و دیموکراتەکانی تورکیا، نەتەنیا گەلی کورد بەڵکوو هەمووان. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەوەندەی پەیوەندی بە ئازادی کوردستانەوە هەیە، ئەوەندەش خزمەت بە دیموکراتیزەکردنی تورکیا دەکات. بۆیە پێویستە گەلی تورکیا، ژنان و گەنجان هەر وەک کورد لە بەرامبەر سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی ببنەوە. پێویستە هەموو چین و توێژەکانی تورکیا بە گەلی کوردەوە داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکەن. ئەگەر بیانەوێت لەم کارەساتە ڕزگاریان بێت، تاکە ڕێگا، ئازادی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا گرێدراوی ئازادی کوردە. ئەمەش بە لەناوبردنی ئایین پەرەستی، نەتەوە پەرەستی و فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دەگاتە ئەنجام.

'پێویستە گردبوونەوەی بەسەدان هەزار کەسی بۆ ئازادی سەرۆک ئاپۆ بەڕێوەبچێت'

پێویستە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە تورکیا سەفەربەری دەست پێبکەن. ڕۆژی١٣ی تشرینی یەکەم لە ئامەد گردبوونەوە بەڕێوەدەچێت. با ٥٠ – ١٠٠ هەزار کەس لە ئامەد بەشداری گردبوونەوەکە بن. لە ئەستەنبوڵ، ئیزمیر، ئەنقەرە، دەریای ڕەش، لە هەموو شوێنێک، لە چوکرۆڤا، با گردبوونەوە ئەنجام بدرێت، بە ٥٠ هەزار و سەدان هەزار کەس بەشداری کۆبوونەوەکان بن. پێویستە کۆمەڵگا ئەم دۆخە ڕابگرێت. جیا لەمە ڕێگەچارەیەکی تر نییە.

ئەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم کارەساتە ڕزگار دەکات، بنیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیکە، کۆنفیدرالیزمی نەتەوەی دیموکراتیک، تاکە ڕێگای بەرەنگاربوونەوەیە لەدژی ئایین پەرەستی، عەقڵیەتی دەوڵەت نەتەوە، پڕۆژەی نەتەوەی دیمۆکراتیکە و تاکە چارەسەرە. تاکە شتێک کە دەتوانێت تورکیا لەم دۆخە ڕزگار بکات، دیموکراتیزەکردنی تورکیایە کە گرێدراوە بە ئازادی کوردەوە. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ وتی: "دەرفەتێکم پێ بدەن، لە ماوەی هەفتەیەکدا هەموو شتێک چارەسەر دەکەم" لە ڕاستیدا بۆ ڕزگاری تورکیا، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، کۆمەڵگای تورکیا دەبێ دەست بە تێکۆشان بکرێت. بە واتایەکی تر ڕێگای ڕزگاربوونە لە دەست کارەساتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەڵام بێگومان کاتێکی زۆر تێپەڕیوە. کۆمەڵکوژی ئەنجامدراوە، خوێن ڕژاوە. نازانین ئەمانە چۆن خاوێن دەکرێنەوە. پێشتریش وتوومانە. واتە شەڕی ئێمە شەڕێکی لەو جۆرە نییە. ئێمە دژی شەڕی بەرژەوەندیین. ئێمە تێکۆشان بۆ بوونی گەلان و مرۆڤایەتی، ئازادی و ژیانی دیموکراتیک لەسەر بنەمای پاراستنی ڕەوای تێکۆشانی ئازادی و هەبوون دەکەین. ئێمە دەڵێین بەڵێ بۆ ئەم تێکۆشانە. تێکۆشانی ئێمە تێکۆشانێکی وەهایە. ئێستا جیهان گەیشتووەتە خاڵێکی مەترسیدار، پێویستە مرۆڤ وریا بێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە دەبێ لە هەموو شوێنێک تێکۆشانی ئازادیمان بەرز بکەینەوە. پێویستە گەریلاکانمان گەشە پێ بکەین و بەهێزتریان بکەین. پێویستە لە هەموو شوێنێک خۆپاراستنی خۆمان بەهێز بکەین. گرنگترین شت ئەوەیە کە دەبێت چارەسەری کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بگەیەنینە هەموو شوێنێک. پێویستە ڕزگاریمان لە گەلانی دراوسێمان بخەینە پێشینەی کارەکانمان و لەو چوارچێوەدا تێکۆشان بکەین. لەسەر ئەم بنەمایە سڵاو ئاراستەی ئەو کەسانە دەکەم کە بەرەنگاری هێرشەکانی سەر گەل دەبنەوە. دیسان هاوبەشی ئازارەکانی گەلی لوبنانم."