ماڵی ئێزیدیانی هەرێمی جەزیرە لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند، ئەوان و بهڕێوهبهری كەمپی هۆل و هێزە ئەمنیەكان لەكەمپەكە، منداڵێكی ئێزیدی بەناوی"جانێ زیاد حەیدەر"، پانزدە ساڵەیان لەكەمپەكە رزگار كردوە و لەئێستادا لەماڵی ئێزیدیانە لەهەرێمی جەزیرە.
ماڵی ئێزیدیانی هەرێمی جەزیرە بەهاوكاری بەرێوەبەرایەتی كەمپی هۆل و ئاسایشی كەمپەكە، كچێكی بەناوی"جانێ زیاد حەیدەر" كه خهڵكی گوندی سۆڵاخی سەربەناوەندی شاری شەنگاڵە و لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٧ەوە، رزگار كراوه.
دوابەدوای چەندین بەسەركردنەوەی كەمپەكە، ئەو كچەی كە لەرۆژی سێ ئابی ٢٠١٤ لەلایەن گروپە چەتەكانی داعشەوە لەگەڵ هەزاران منداڵی تری ئێزیدی و ژندا رفێندرابوو، ناسرایەوە و لەئێستادا لەماڵی ئێزیدیانی هەرێمی جەزیرە دەمێنێتەوە.
هـ . ب