مەلا عومەر: ئەم بەرخۆدانە بۆ ئێمە یان مانە یان نەمانە

مەلا عومەر ئەل حەمید ئاماژەی بەوەدا کە وەک گەل قەد دەست لە پارستنی خاکەکەیان هەڵناگرن و گوتی: "ئەم بەرخۆانە بۆ ئێمە یان مانە یان نەمانە."

بەنداوی تشرین بووە بە قەڵای بەرخۆدانی مێژووی. هەروەها بوو بە پێگەی خۆپاراستنی گەل و خاکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. هەربۆیە لەبەر ئەمەش ​​گەل پاراستنی خاک و شکۆمەندی خۆی دەکات و لەگەڵ شەڕڤانانی خۆییدایە. لەم بەرخۆدانەدا گەل لە تەواوی نەتەوەکانەوە پشتگیری دەکەن و بەشداری ئەم تێکۆشانە دەبن.

مەلا عومەر ئەل حەمید سەبارەت بەوانەی کە چوونە بەنداوی تشرین بۆ ئەوەی پشتگیری لە هێزەکانیان بکەن، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

مەلا عومەر ئەل حەمید ئاماژەی بەوەکرد کە بەنداوی تشرین، بەنداوی ژیانە بۆ گەلانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و گوتی: "بۆ پشتگیری شەڕڤانەکانمان لە بەنداوی بەرخۆدان هەردەم ئامادەین. لە بەنداوی تشرین بەرخۆدان دەکەین تاوەکو هێرشەکان ڕادەوەستێنین. هەرگیز دەست لەم بەرخۆدانە هەڵناگرین و بەرخۆدان بۆ ئێمە یان مانە یان نەمانە. ئەم بەرخۆدانەمان لە ئایینی ئیسلام و ئاشتییەوە وەرگرتووە. خواستی ئیسلام ئەوەیە کە هەموو نەتەوەکان ڕێزی  یەکبگرن و پێکەوە بژین، بەڵام دەوڵەتی تورک بە ناوی ئیسلامەوە هەڕەشە لە گەلانی هەرێمەکەمان دەکات، ئەو لە دژی یاساکانی ئیسلامەتیە".