فیدراسیۆنی کەمەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا: بە ڕۆح و ئیرادەی ڤیانەوە سەردەکەوین

فیدراسیۆنی کەمەندامانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە ڕێزدارییەوە یادی تێکۆشەری فیدایی ڤیان سۆرانی کردەوە و ڕایانگەیاند: "بە ئیرادە، هێز و هیوای هەڤاڵ ڤیانەوە، بۆ ئەو شۆڕشە کە بە پێشەنگایەتی ژنان دامەزرا درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین."

فیدراسیۆنی کەمەندامانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید ڤیان سۆران، کە لە ٢ی شوباتی ٢٠٠٦ بە چالاکی فیدایی دژی پیلانگێڕی نێونەتەویی بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامیدا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی بەیاننامەکە وەهایە:

"لە ٢ی شوباتی ٢٠٠٦، لە گۆڕەپانی بەرخۆدان، لە ٧تەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا، هەڤاڵ ڤیان سۆران بەنگەوازی لە هەموو لایەک کرد بەشداری چالاکی فیدایی بن و ڕایگەیاند، بە هەبوونی سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە دژی ڕێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان بەئامانج گیراوە و داوای لە هەموو لایەک کرد بە ڕۆحێکی فیداییانەوە دژی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات ببنەوە و بە ڕۆحی ئاپۆیی تێکۆشان بەرز بکەنەوە.

هەڤاڵ ڤیان کە کەسایەتیەکی دووربین بوو، دەیزانی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمرالی چ زیانێک بە گەلەکەمان دەگەیەنێت و ژیانی خۆی بۆ لەناوبردنی ئەو سیستەمە فیدا کرد. ئێستا لەم سەردەمە باش ڕوونە کە پێشبینییەکەی هەڤاڵ ڤیان چەندە ڕاست بوو.

هەڤاڵ ڤیان یەکێک بوو لە تێکۆشەرە دیارەکانی خەباتی ئازادیخوازی ژنان و پارێزوانی پارادایمی نەتەوەی دێموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بوو. ئەمڕۆ ئەم پارادایمە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا بە شکۆمەندییەکی بەرزەو گەشە دەکات و لە سایەی هەڤاڵانی وەک ڤیاندا تۆوی ئەم پارادایمە لەم هەرێمەدا چێنراوە و بووەتە مایەی هیوا و ئیلهام بۆ هەموو گەلا و  ژنانی ئازادیخوازا.

ئەمڕۆ بە دەیان شەڕڤانی یەپەژە خۆیان بە ناوی ڤیانەوە ناو ناوە و لە هەموو بوارەکانی خەباتدا بەردەوامن لە بەرخۆدان دژی حکومەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی. بەم بۆنەیەوە سڵاو لە هەموو شەڕڤانان و ئازادیخوازان دەکەین کە بۆ شکۆ و کەرامەتی گەل لە تشرین و ناوچەکانی تر تێکۆشان دەکەن.

ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر نەک هەر گەلی کورد، بەڵکو هەموو گەلانی ناوچەکە و ژنانی ئازادیخواز، داوای هەڵوەشاندنەوەی گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ و هەڵوەشاندنەوەی ڕژێمی چەوساندنەوەی ئیمرالی و  ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن.

لە١٨ ساڵەی شەهیدبوونی هەڤاڵ ڤیان دا بەڕێزدارییەوە یادی بەرز ڕادەگرین. ئەو لە هەموو ڕوویەکەوە هێما و نمونەی جەنگاوەرێکی ئەپۆیی بوو. هەروەها لە کەسایەتی هەڤاڵ ڤیان دا بە ڕێزدارییەوە یادی هەموو شەهیدانی ئازادی بەرز ڕادەگرین کە لە دەوری ڕێبەر ئاپو بە دروشمی "ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن" بوون بە ئاگر دژی دوژمن.

لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە وەک کەمەندامانی جەنگ، داوا لە هەموو ژنان و گەلەکەمان دەکەین بە بەرپرسیارێتەوە ئەرکی خۆیان لە ئەستۆ بگرن، بە وتەی هەڤاڵ ڤیان، "کاتی ئەوەیە وڵامدانەوەیە بە حکومەتە باڵادەست و پیاوسالارەکان و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت". بەتایبەتی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و تەواوی هەرێمەکە، کە بە پڕۆسەیەکی مێژووییدا تێدەپەڕێت، پێویستە بە ئیرادە، هێز و هیوای هەڤاڵ ڤیانەوە بەردەوامی بەو شۆڕشە بدەین کە بە پێشەنگایەتی ژنان دامەزراوە. بە ئیرادە، هێز و هیوای هەڤاڵ ڤیانەوە، بۆ ئەو شۆڕشە کە بە پێشەنگایەتی ژنان دامەزراوە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین."