قەسەدە ناسنامەی ٩ شەهیدی ئاشکرا کرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ناسنامەی ٩ شەڕڤانانی کە لە مانگی کانوونی یەکەم و دووەم شەهید بوون ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ناسنامەی ٩ شەڕڤانانی کە لە مانگی کانوونی یەکەم و دووەم شەهید بوون ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی ٩ شەڕڤانی خۆی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرخۆدانی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامە. چەتە و داگیرکەر هەموو ڕۆژێک لە هەموو بەرەکانی شکۆ و بەرخۆدان گوزر دەخۆن و لە دۆخێکی وادا ناتوانن یەک هەنگاو بێنە پێشەوە. بە تایبەت لە بەرەکانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق ناتوانن هیچ بەرەوپێش چوونێک بە دەست بهێنن. تەکنەلۆژیا سەربازییە نوێیەکانیان ئیدی سودی نییە لە شاردنەوەی شکستەکانیاندا.
شکستی چەتەکان ئەنجامی هەڵوێست و بەرخۆدانی هێزەکانمان و ڕۆحی فیدای شەڕڤانانمانە. شەڕڤانانمان بە شەو و ڕۆژ بۆ پاراستنی وڵات لە بەرانبەر دووژمنان بەرخۆدان دەکەن.
بە شانازییەوە شەهیدبوونی ٩ شەڕڤانمان ڕادەگەیەنین. شەڕڤانمان شەنگال حەسەکە (ئەحمەد جەباری ئەل سوڵتان)، گۆران عامودی (ئەحمەد سلێمان ئەل عیسا)، زنار حەسەکە (ئەحمەد ساڵەح خدر)، گورێبۆز (ئەحمەد عەبدولحەمید ئەل تەیاوی)، موراد قامیشلۆ (عەبدولحەمید دیاد ئەل دیاب)، بۆتان سرێکانی (عەبدولعەزیز ئەیوب) و ئارام حەسەکە (ئەحمەد خدر ئەل سەلوم) لە دوای بەرخۆدانێکی ئەفسانەی لە بەرانبەر داگیرکەر و چەتەکان ڕابەڕییان دەکرد، گەشتنە کاروانی شەهیدان.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ٩ شەهیدەکە و تەواوی بنەماڵەی شەهیدان دەکەین. سوێندی ئێمە تۆڵەکردنەوەیە. بەردەوام دەبین لە تێکۆشان تاوەکو خەیاڵ و هیوای ئەوان بۆ وڵاتێکی ئارام و ئاشتی بێ تیرۆر و داگیرکاری بە دی دەهێنین".
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی شەهیدان وەهایە:
ناسناو: شەنگال حەسەکە
ناو و پاشناو: ئەحمەد ئەل سوڵتان
ناوی دایک: فاتمە
ناوی باوک: جەبارا
شوێنی لە دایک بوون: حەسەکە
شوێن و کاتی شەهیدبوون: تەل تەمر-عەلیا- ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
**
ناسناو: گۆران گۆران عامودی
ناو و پاشناو: ئەحمەد ئەل عیسا
ناوی دایک: بەکییە
ناوی باوک: سلێمان
شوێنی لەدایک بوون: عامودی
شوێن و کاتی شەهیدبوون: زرگان- ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
**
ناسناو: زنار حەسەکە
ناو و پاشناو: ئەحمەد خدر
ناوی دایک: فاتمە
ناوی باوک: ساڵەح
شوێنی لە دایک بوون: حەسەکە
شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: دێر حافر- ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
**
ناسناو: گورێبۆز
ناو و پاشناو: ئەحمەد ئەل سەیاح
ناوی دایک: کەفا
ناوی باوک: عەبدولحەمید
شوێنی لەدایک بوون: ڕەقە
شوێن و کاتی شەهیدبوون: کۆبانێ، شیوخ - ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
**
ناسناو: ئێسمێر ئەریشە
ناو و پاشناو: حەبیب ئەل عۆمەر
ناوی دایک: عەمشە
ناوی باوک: ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: عەرشە
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێر حافر، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
**
نازناو: ژیان
ناو و پاشناو: حەمود ئەل تەیاوی
ناوی دایک: زەمزەم
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان
شوێنی لەدایک بوون: ڕەقە، الکەرامە
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ڕەقە، شێخ حەسەن، گوندی زیبان، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
**
ناسناو: موراد قامیشلۆ
ناو و پاشناو: عەبدولحەمید ئەل دیاب
ناوی دایک: دەهیا ئەل ریدا
ناوی باوک: دیاب
شوێنی لە دایک بوون: قامیشلۆ-عەلایا
شوێن و کاتی شەهیدبوون: گوندی تەرتەب، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
**
ناسناو: بۆتان سەرێکانیی
ناو و پاشناو: عەبدولعەزیز ئەیوب
ناوی دایکی: ئەمینە
ناوی باوک: بەدران
شوێنی لەدایک بوون: سەرێکانی
شوێن و کاتی شەهیدبوون: زیرگان، ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٠٢٥
**
ناسناو: ئارام حەسەکە
ناو و پاشناو: ئەحمەد ئەل سەلوم
ناوی دایک: نوریە
ناوی باوک: خدر
شوێنی لە دایک بوون: حەسەکە
شوێن و کاتی شەهیدبوون: زرگان، ٣٠ی کانوونی دووەم ٢٠٢٥