دەوڵەتی تورک لە گوندی ئەشمە ماڵێکی بۆردوومان کرد: ١٠ کەس برینداربوون و ٧ منداڵیان تێدایە_نوێکرایەوە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی ئەشمەی ڕۆژئاوای کۆبانێ ماڵێکی هاوڵاتیانی بۆردوومان کرد. ١٠ کەس برینداربوون و ٧ منداڵیان تێدایە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی لە گوندی ئەشمەی ڕۆژئاوای شاری کۆبانێ ماڵێکی بۆردوومان کرد. ڕاگەیاندرا لە هێرشەکەدا ١٠ کەس برینداربوون و ٧  منداڵیان تێدایە. 

ناوی بریندارەکان وەهایە: یوسف جەمال دەروێش (٤ ساڵ)، شیرین سلێمان ئیسماعیل (٥ ساڵ)، ئەڤین سلێمان ئیسماعیل (٢ ساڵ)، محەمەد جەمال دەروێش (٨ ساڵ)، غەزالە جەمال دەروێش (٢ ساڵ)، هەیفا سلێمان ئیسماعیل (٣٥ ساڵ)، سەباح سلێمان ئیسماعیل (٢٦ سا)، ئەمینە جەمال دەروێش (١٣ ساڵ)، ئارین جەماڵ دەروێش (١ ساڵ)، ئەحمەد ئیبراهیم دەروێش (٤٦ ساڵ).

هاوکات دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی نزیکی بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاقی بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومان کرد.