قەسەدە لە دێرەزۆر و قامشلۆ لەدژی داعش دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد
قەسەدە لە قامشلۆ و دیرەزۆر لەدژی شانە شاراوەکانی داعش دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و ٥ چەتە دەستگیرکران.
قەسەدە لە قامشلۆ و دیرەزۆر لەدژی شانە شاراوەکانی داعش دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و ٥ چەتە دەستگیرکران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "هێزەکانمان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شاروچکەی شەهیل و گوندەکانی دێرەزۆر و تەل حەمیس و گوندەکانی قامشلۆ، لەدژی شانە شاراوەکانی داعشی تیرۆرسیت دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی جیاواز کردووە.
یەکەم ئۆپەراسیۆن لە ٢٤ی کانوونی دووەم لە شاروچکەی شەهیل ئەنجامدراوە. لە ئەنجامدا ٤ ئەندامی شانە شاراوەکانی داعش دەستگیرکراون.
دووەم ئۆپەراسیۆنیش لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەنجامدراوە و ئۆپەراسیۆنەکە لە شاروچکەی تەل حەمیس بووە. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیرۆریستێکی داعش کە هاوکاری خانەوادەکانی دەکرد لە کەمپی هۆڵ هەڵبێن دەستگیرکراوە و دەست بە سەر ژمارەیەک کەلوپەلی تەکنیکیدا گیراوە."
ف.ق