'ئێمە تا ئازادی رێبەرایەتی خۆڕاگری دەکەین'

ژنانی گەنجی ناوچەی شێرانێ رایانگەیاند، تا رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەی جەستەیی ئازاد دەبێت، ئەوان بەردەوام دەبەن لە بەرخودان.

گۆشەگیری رەها لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. دوایین جار کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپا (سی پی تی) رایگەیاند، کە لە ٢٠-٢٩ی ئەیلولدا سەردانی زیندانی ئیمڕاڵی جۆری ئێف بە ئاسایشی بەرزیان کردووە. نوسینگەی یاسایی سەدە لە ٢٩ی تشرینی دووەمدا رایگەیاند، کە بیستوویانە ئۆجالان دیداری لەگەڵ سی پی تی قەبوڵ نەکردووە.

ژنانی گەنجی ناوچەی شێرانێی کۆبانێ سەبارەت بە گۆشەگیری توندکراو لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

شێرین عەتی رایگەیاند، کە تا رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەی جەستەیی ئازاد نەبێت ئەوان هەر لە گۆڕەپانەکاندا دەبن و وتی، "ماوەیەکی زۆرە نە ئێمە، نە بنەماڵە و نە پارێزەران هەواڵی رێبەرمان نازانین. رێبەرایەتی بە جەستە لەگەڵ ئێمە نییە بەڵام بە هزری ئازادی خۆی لەگەڵماندایە. ئێمەی ژنان تا ئازادی جەستەیی رێبەرایەتیمان مسۆگەر نەبێت هەر لە گۆڕەپانەکاندا دەمێنینەوە. رێبەرایەتی زۆر گرنگی بە ئازادی ژنان داوە".

ئاهین عەتی یەک لە گەنجانی ناوچەی شێرانێیە و باسی لەوەکرد کە ئەوانوەک گەنجانی هەرێمی فورات تا رێبەر ئاپۆ ئازاد نەکەن هەر لە گۆڕەپانەکاندا دەمێننەوە و وتی، "لەبەر ئەوەی رێبەرایەتی ئێمەی ژنانی لە کۆیلایەتی چەندین ساڵە رزگار کرد، دەبێت ئێمەش خۆڕاگری بکەین تا ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی دەستەبەر دەبێت، ئەوەتا دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکەشمان ئێمەی ژنان کە لە کۆمەڵگادا بە کۆیلە دادەنراین لە سەنگەرەکانی شەڕدا و لە هەموو شوێنێک تا گەیشتن بە ئازادی خۆڕاگری دەکەین".

نەجاح موسلیمیش باسی لەوەکرد کە دەوڵەتی تورک دەزانێت رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت دەوڵەتی تورک هەڵدەوەشێتەوە و وتی، "رێبەرمان لە پێناو مافەکانمان تێکۆشا بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەوی خستە زیندانەوە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەزانێت کە رێبەرمان ئازاد بکرێت، دەوڵەتەکەی دەڕوخێت. ئێمە داوا لە هەموو گەنجان دەکەین کە دەبێت لە گۆڕەپانەکاندا بن و خۆڕاگری بکەن بۆ ئەوەی رێبەرایەتی بە شێوەی جەستەیی ئازاد ببێت".

هـ . ب