ئۆپراسیۆنی یەکینەکانی دژەتیرۆر: ٣ چەتەی داعش دەستگیرکران، یەکیان سەرچەتەیە

یەکینەکانی دژەتیرۆر (یات) لە هۆل، تل حەمیس و دێرەزۆر چوونە سەر شانەکانی داعش کە ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی هێرش دەکرد. لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا ٣ چەتەی داعش دەستگیرکران کە یەکێکیان سەرچەتەیە.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە وتیایدا باسی لەوەکردووە کە هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شانەکانی داعش کەوتوونەتە جموجۆڵەوە.

قەسەدە دیمەنەکانی ئۆپراسیۆنێکی بڵاوکردەوە کە لە دژی چەتەکانی داعش لە هۆل، تل حەمیس و دێرەزور ئەنجامدرابوو.

راگەیەندرا کە یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات) بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە دژی ناوچە جیاجیاکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کە شانەکانی داعش خۆیان تێدا حەشاردابوو ئۆپراسیۆن ئەنجامدراوە.

ئاسکراکرا، کە لەو ئۆپراسیۆنانەدا سەرچەتەیەکی داعش، ٢ چەتە کە بەرپرسی دابینکردنی چەک و تەقەمەنی بوون بۆ شانە تیرۆریستییەکان، کە هەوڵیان دەدا هێرش بکەنە سەر کەمپی هۆل و زیندانەکان، دەستگیرکران، بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیش بەوانەوە دەستی بەسەردا گیرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوی قەسەدە ئۆپراسیۆنەکە لە ٧ تا ١٠ی کانونی یەکەم لە شارۆچکەی هۆل، تل حەمیس و دێرەزور ئەنجامدراوە و ئەو چەکانە دەستیان بەسەردا گیراوە:

کڵاشینکۆف، دەمانچە، نارنجۆکێک، دوربینێک، ٤ رەخت، بڕێکی زۆر تەقەمەنی و ماددەی تەقینەوە، ژمارەیەک تەلەفونی دەستی".

هـ . ب