دەوڵەتی تورک ئەو سەربازانەی کە لە گرێ سپی کوژراون دەشارێتەوە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ژمارەیەکی زۆری ئەو سەربازانەی کە لە شەڕی گرێ سپی کوژراون دەشارێتەوە.

لە نێوان سوپای تورکی داگیرکەر و شەرڤانانی قەسەدەدا لە ١٧ی تشرینی یەکەمدا لە گوندەکانی ترپێ و ئەبو خرزی نێوان گرێ سپی و سەرێکانیێ، شەڕێکی سەخت ڕوویدا و ژمارەیەکی زۆر سەربازی داگیرکەر کوژران. لە ئەنجامی بەدەستهێنانی ئەو ناسنامانەی کە لە سەر تەرمی سەربازەکان لە لایەن شەرڤانانەوە هەڵگیراون ئاشکرابوو، دەوڵەتی تورک سەربازە کوژراوەکانی دەشارێتەوە.

ناسنامەی سەربازە کوژراوەکان لە دەستی شەرڤاناندان

بە پێی بەڵگە و وێنەکان کە کەوتوونەتە دەستی شەرڤانانی قەسەدە، ئەو یەکەیەی کە لەدژی شەڕڤانان شەڕی کرد، یەکەی چاوشی پسپۆڕ حسێن ئوزەر بوو. هەروەها ناسنامەی سەربازێک کە خەڵکی قەیسەریە بە ناوی یەعقوب هازار کە شۆفێرە کەتووەتە دەستی شەرڤانانەوە.

ف.ق