هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن.
چەتەکانی سوپای تورک دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر باشوری سەرێکانی. دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی ئاسمانی و زەمینیەوە پشتیوانی هێرشەکەی کرد.
سوپای داگیرکەرتورک و چەتەکانی ئەلقاعیدە هێرشیان بردە سەر شارەدێی زرگانێ، هەرێمی ئەبوو ڕەسەن و گوندەکانی مەناجر، سۆودا، سالحیە، گوندی ئێریشاو ناوچەکانی دەوروبەری ڕۆژئاوای تەل تەمەر.
شەڕڤانانی قەسەدە وەڵامێکی توندیان دایەوەو لە ناوچەکە شەڕو پێکدادانی قوڕس بەردەوامە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگیی بێ فڕۆکەوان و تانک و تۆپ پاڵپشتی چەتەکان دەکات.
بەهۆی ئەو هێرشانەوە، هەزاران گوندنشین ناچار بوون گوندەکانیان چۆڵ بکەن.
ز.ش