دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٣ کارمەدنی تەندروستی بە شیوەیەکی دڕندانە شەهید کرد

ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر لە شاروچکەی سلوکی سەر بە گرێ سپی ٣ کارمەندی تەندروستیان ڕفاندووە و دواتر بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید کراون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد، دوو پەرستیار و کارمەندێکی تەندروستی لە لایەن چەتە دڕندەکانی ئەنقەرەوە رفێنراون و دواتر شەهید کراون.

دوو پەرستیار و کارمەندێکی تەندروستی چەند ڕۆژ لەمەوبەر ڕفێنرابوون، بەڵام چارەنووسیان نادیار بوو. ئەمڕۆ ئاشکرابوو دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتە دڕندەکانی کارمەندانی تەندروستیان شەهید کردووە و تەرمەکانیشیان فڕیدراوەتە ناو ئاوەڕووی شاروچکەکە.

ف.ق