شەڕڤانان گورزی کوشندەیان وەشاند و ٢ حەشارگەی چەتەکانیان لەناوبرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، هێرشیان بردە سەر گوندێکی ناوچەی زرگانی سەر بە شاری سەرێکانی. لە لایەکی ترەوە لە گوندی کەسرا شەڕڤانانی قەسەدە ٢حەشارگەی چەتەکانیان لەناوبرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ داگرکەران هێرشیان بردە سەر گوندی سەفەهی سەر بە ناوچەی زرگانی سەرێکانی و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لە نێوان داگیرکەرانی تورک و شەڕڤانانی قەسەدەدا شەڕ و پێکدادانێکی قوڕس روویدا و دەوترێت شەڕڤانان گورزێکی کوشندەیان وەشاندووە و ژمارەیەکی زۆر چەت کوژراون.

لە هەمان کاتدا لە گوندی کەسرای سەر بە ناوچەی زرگانی سەرێکانیش لە ئەنجامی پێشڕەوی شەڕڤاناندا ٢ حەشارگەی چەتەکان لەناوبراون.

لە شەوی ڕابردووە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سەرتاسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەسەر ناوچەکەدا فڕیون.

ف.ق