قه‌سه‌ده: له ٢٤ كاتژمێردا ١٥ چه‌ته‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده ئاماری ٢٤ كاتژمێری هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری بۆ ڕزگاركردنی سنووری دێره‌زۆر و گونده‌كانی له چوارچێوه‌ی «شه‌ڕی له‌ناوبردنی تێرۆر»دا بڵاوكرده‌وه.
قه‌سه‌ده ئاماری ٢٤ كاتژمێری هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری بۆ ڕزگاركردنی سنووری دێره‌زۆر و گونده‌كانی له چوارچێوه‌ی «شه‌ڕی له‌ناوبردنی تێرۆر»دا بڵاوكرده‌وه.
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، له شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا له چوارچێوه‌ی دوایین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر ١٥ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
«قۆناغی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له چوارچێوه‌ی [شه‌ڕی له‌ناوبردنی تێرۆر] به‌رده‌وامه.
له بنكه و تۆپهاوێژه‌كان درا
١. له ده‌وروبه‌ری گوندی باخۆزای سه‌روو چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه ڕۆژێك پێشتر له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه ڕزگار كرابوون. فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به مووشه‌ك سه‌رچاوه‌ی تۆپهاوێژهكانیان كرده ئامانج. هه‌روه‌ها تۆپهاوێژه‌كانی هاوپه‌یمانان بنكه‌كانی چه‌ته‌كانیان تۆپباران كرد. له ئه‌نجامدا بنكه‌كانی فه‌رمانداره‌تیی چه‌ته‌كان، شوێنی جێگیركردنی تۆپهاوێژه‌كان و پانزێرێكی سه‌ربازیی چه‌ته‌كان ڕووخێنران و تێك‌شكێنران.
- له پێكدادانه‌كاندا شه‌ڕڤانێكمان شه‌هید بوو.
- هێزه‌كانمان شه‌وی ڕابردوو هێرشیان كرده سه‌ر گوندی باخۆز و ٥ خاڵیان كۆنتڕۆڵ كرد. به‌م هه‌نگاوه شه‌ڕ ده‌ربازی باخۆز بوو. له‌و شه‌ڕه‌ی هاته ئاراوه شه‌ڕڤانێكی ئێمه بریندار بوو.
له شه‌ڕی ئه‌مڕۆدا ١٥ چه‌ته كوژران
٢. له به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ و دوای نیوه‌ڕۆدا له ده‌وروبه‌ری سووسه چالاكیی سه‌ربازی و گولهباراندن به چه‌كی سووك كرا. شه‌ڕڤانانی ئێمه پێشڕه‌وییان كرد. دهمهوئێوارهش له‌نێوان هێزه‌كانمان و چه‌ته‌كاندا شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوو ڕوویدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزه‌كانمان ١ كیلۆ مه‌تر پێشڕه‌وییان كرد. دواتر چه‌ته‌كان به هێزێكی زۆرتر و هێرشی خۆكوژی و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشیان كرده سه‌ر خاڵی شه‌ڕڤانانی ئێمه كه پێشتر ڕزگاریان كردبوون. له ئه‌نجامدا ئه‌و خاڵانه‌ی ڕزگاركرابوون دووباره كه‌وتنه‌وه ده‌ستی چه‌ته‌كان. له ئه‌نجامی شه‌ڕێكی سه‌ختدا كه هه‌تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو، دووباره خاڵه‌كان ڕزگار كرانه‌وه.
٣. له ئه‌نجامی شه‌ڕی ئه‌مڕۆدا، بنكه‌ی فه‌رمانداره‌تیی چه‌ته‌كان له گوندی شه‌عفه بوو به ئامانجی هێرشی ئاسمانیی فڕۆكه‌كان. له‌وێ ٢ چه‌ته كوژران. له ده‌وروبه‌ری باخۆز-یش ١٣ چه‌ته كوژران و خاڵێكی چاودێریشیان ڕووخێنرا.»
s.m