قەسەدە: لە ۲٤ کاتژمێری ڕابردوودا ۷٥ سەرباز و چەتەی کوژراون
قەسەدە ڕایگەیاند: لە ۲٤ کاتژمێری ڕابردووی شەڕ و پێکادانەکان و بەرخۆدانی جەنگی ڕۆژاڤادا ۷٥ سەرباز و چەتەی تورکیای داگیرکەر کوژراون و ۲۰ چەتەش بریندار بوون.
قەسەدە ڕایگەیاند: لە ۲٤ کاتژمێری ڕابردووی شەڕ و پێکادانەکان و بەرخۆدانی جەنگی ڕۆژاڤادا ۷٥ سەرباز و چەتەی تورکیای داگیرکەر کوژراون و ۲۰ چەتەش بریندار بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک - قەسەدە بە ڕاگەیەندراوێکی سەربازی ئەنجامی ۲٤ کاتژمێری ڕابردووی شەڕ و پێکادانەکان و بەرخۆدانی جەنگی ڕۆژاڤای دژ بە هێزە داگیرکەرەکەی تورکیا و تاقمە چەتەکانی بەم شێوەیە ڕاگەیاند:
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی لایەنەکاندا هێزەکانمان لە سنورە دیاریکراوکان کشاندەوە و لە ئەنجامدا هێزەکانی پاراستنی سنور سەر بە سوپای سوریای جێی هێزەکانمانی گرتەوە. بەڵام وێڕای ئەوەش هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا و تاقمە چەتەکانی لە هێرشەکانیان بە چەکی قورس و فڕۆکەی جەنگی بەردەوامن و هێزەکانی سوریا لە گوندەوارەکان دەکەنە ئامانج. ئەوەش شەڕی سەختی بەدوادا هاتووە. هێزەکانمان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە و بارودۆخەکە لە ۲٤ کاتژمێری ڕابردوودا بەم شێوەیە بووە:
بەرەی دربەسییە
هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا و تاقمە چەتەکانی لە هێرشەکانیان بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی بەردەوامن و هوکات بە تۆپ، زرێپۆش و تانک و پاڵپشتی ئاسمانی هێرشیان کردووەتە سەر گوندی عەین ئەلهەوا و بە هۆیەوە شەڕێکی قورس ڕووی داوە. لە شەڕەکەدا لانی کەم ٦۰ چەتە کوژراون و ۲۰ی دیکەش بریندار بوون. هاوکات ژمارەیەک سەربازی سوری کورژراون و بریندابوون و ژمارەیەکیشیان لە لایەن هێرەکانی تورکیاوە بەدیل گیراون.
بەرەی تلتەمر و سەرێکانی
هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا و تاقمە چەتەکانی لە هێرشەکانیان بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی بەردەوامن و هوکات بە تۆپ، زرێپۆش و تانک و پاڵپشتی ئاسمانی هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەرکانمان لە گوندەکانی ئەریشا، ساڵحیە و عەبد ئەلسەلام. لە بەرامبەردا هێزەکانمان بە توندی وەڵامیان داونەتەوە لە ئەنجامدا ماشێنێکی دۆشکە لەسەر تێکشکێنراوە و ژمارەیەک چەتەش کوژراون.
بەرەی گرێ سپی و عەین عیسا
لە گوندەکانی قزاڵی، گۆر کیحا و ئەڤدیکێ، هێزەکانمان وەڵامی توندی هێرشی هێزە داگیرکەرەکانیان داوەتەوە و شهڕێکی دژوار ڕووی داوە. لەو شەڕەدا ۱٥ چەتە و سەربازی دوژمن کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
ڕۆژی ۲۱مینی بەرخۆدان
بە گشتی لە ڕۆژی ۲۱مینی بەرخۆدان دژ بە داگیرکاریدا ۷٥ سەرباز و چەتەی تورکیای داگیرکەر کوژراون و ۲۰ چەتەش بریندار بوون. هاوکات ٦ هاوڕێمان لە پاش شەڕ و بەرحۆدای قارەمانانە شەهید بوون. هەروەها ژمارەیەک سەربازی سوپای سوریا کورژراون و بریندابوون و ژمارەیەکیشیان لە لایەن هێرەکانی تورکیاوە بەدیل گیراون.
هـ.هـ