قەسەدە: نیگەرانیەکان لەسەر ڕێککەوتنەکە بە ڕووسیا ڕاگەیەنراوە

فەرماندەیی گشتی قەسەدە ڕایگەیاند، مەزلۆم عەبدی نیگەرانیەکانی لەبارەی هەندێک خاڵی ڕێککەوتنی نێوان ڕووسیا و تورکیا بە ڕووسیا ڕاگەیاندووە.

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لەبارەی چاوپێکەوتنی نێوان مەزلۆم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە و سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری ڕووسیا و سەرۆ ئەرکانی گشتی سوپای ڕوسیا لە ڕێگەی ڤیدیۆوە، ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیە:

"وەزیری بەرگری ڕووسیا بەڕێز سەرگی شۆیگو و ڤالێری گاراسیموڤ سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕووسیا لەگەڵ مەزلۆم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە قسەیان کرد. هەردوولا ئەنجامی پەیمانی سووچی نێوان ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیایان تاوتوێ کرد.

فەرماندەی گشتی قەسەدە سپاسی ڤلادیمێر پوتین و دەوڵەتی ڕووسیا کرد کە هەوڵیان بۆ کۆتاییهێنانی شەڕ و پاراستنی خەڵکی مەدەنی لە شەڕ داوە.

مەزلۆم عەبدی نیگەرانیەکانی لەبارەی هەندێک خاڵی ڕێککەوتنی نێوان ڕووسیا و تورکیا بە ڕووسیا ڕاگەیاندووە و ئاماژەی بەوەدا پێویستی بە تاوتوێکردن و دیالۆگ هەیە.

ف.ق