ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ستنیشانی كرد كه له ٥ی ئهیلوول\١٤ی خه‌رمانان چالاكییه‌كیان له عه‌فرین دژی چه‌ته داگیركه‌ره‌كان ئه‌نجامداوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌و چالاكییه‌كه‌دا گرووپی چه‌ته‌كانی جه‌بهه‌ی شامیهیان كردووه‌ته ئامانج و ٢ داگیركه‌ر كوژراون و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون. یه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه یه‌كێك له چه‌ته برینداره‌كان ماڵی گه‌لی تاڵان ده‌كرد و دواتر ده‌یفرۆشت.
«له چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له عه‌فرین، هێزه‌كانمان به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی.»
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌دا هاتووه: «٥ی ئهیلوول\١٤ی خه‌رمانان هێزه‌كانمان له دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی جه‌بهه‌ی شامیه كه ٤ چه‌ته‌ی تێدابوون و یه‌كێكیان به‌رپرسی بازرگانیی گرووپی چه‌ته‌ی زه‌یتوون بوو و ماڵ و موڵكی گه‌لی تاڵان كردبوو، له گوندی دیكمهداش-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را چالاكییه‌كی كاریگه‌ریان ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ئۆتۆمبێله‌كه تێكشكێنرا، ٢ چه‌ته كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون كه یه‌كێكیان به‌رپرسی بازرگانی بوو. ناوی ئه‌و چه‌تانه‌ی له‌و چالاكییه‌دا كوژران و بریندار بوون بریتین له: حوسێن عهلیتۆ (خه‌ڵكی تل ڕه‌فعه‌ت)، مازن چاوش (خه‌ڵكی شام)، عه‌مه‌ر كنۆ (خه‌ڵكی عه‌زاز)، عه‌بدولڕه‌حمان جادر (خه‌ڵكی جه‌رابلووس).»
له چالاكییه‌كدا دژی فه‌یله‌قی شام چه‌ته‌یه‌ك كوژرا
له لایه‌كی دیكه‌وه ژووری ئۆپه‌راسیۆنی تووڕه‌یی زه‌یتوون له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد كه ئه‌ندامێكی گرووپی فه‌یله‌قی شام به ناوی عه‌بدوله‌تیف عه‌قیل كه سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیایه له عه‌فرین كوژراوه.
له مانگێكدا ٥٧ داگیركه‌ر كوژراون
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه ڕۆژی ٣ی ئهیلوول\١٢ی خه‌رمانان ئاماری شه‌ڕی مانگی ئابی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ٥٧ داگیركه‌ر كوژراون كه له‌ناویاندا ٧ سه‌ربازی تورك و ٢ سه‌رچه‌ته هه‌بوون.
s.m