لە ٢٤ کاتژمێری ڕابروودا ١٢ چەتە کوژران و ٣ ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێندران
قەسەدە ئەنجامەکانی شەڕ و چالاکییەکانی لە چوارچێوەی ئەرکی خۆپاراستن لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووا لە تەل تەمر، کۆبانی و عەین عیسا ئاشکرا کرد.
قەسەدە ئەنجامەکانی شەڕ و چالاکییەکانی لە چوارچێوەی ئەرکی خۆپاراستن لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووا لە تەل تەمر، کۆبانی و عەین عیسا ئاشکرا کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە بە ڕاگەیاندراوێک ئەنجامەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی تەل تەمر، کۆبانێ و عەین عیسا بڵاو کردەوە. قەسەدە ڕایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانی کەم ١٢ چەتە کوژراون و ٣ ئۆتۆمبیلی سەربازیش تێکشکێندراون.
قەسەدە ئەم زانیارییانەی بڵاو کردەوە:
"ئەبو ڕەسان- تەل تەمر
سوپای داگیرکەر و گرووپە چەتەکانی لە گوندی نەق ئەلهەوا، تەل محەمەد ئەزیزیە، جەمیلە، مەحمودیە، تەولا و هەروەها لە شارەدێی ئەبورەسان بە پشتیوانی چەکی قورس و ژمارەیەکی زۆر چەتە هێرشیان کردە سەر ماڵی هاوڵاتیانی سڤیل و هەوڵیان دا کە سنووری داگیرکارییەکەیان بەرفراونتر بکەن. هێزەکانمان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و لە ئەنجامدا شەڕێکی قورس ڕوویدا. لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ژمارەیەکی زۆر چەتە کوژران و بریندار بوون، زرێپۆشێک گورزی لێدرا. هەروەها لە گوندی ئەربەعین کاتێک گرووپی چەتەکان ویستیان هێرش بکەن، هێزەکانمان وەڵامیان دانەوە لە ئەنجامدا ٧ چەتە کوژران و ٤ی دیکەش بریندار بوون.
کۆبانێ و عەین عیسا
لە گوندەکانی ئالاریدا، خربەت فارس و ئەبودەهور، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ویستیان هێرش بکەن. هێزەکانمان بەرپەچی هێرشەکاناین دایەوە و لە ئەنجامدا هێرشەکە تێکشکێندرا و ٥ چەتە کوژران، ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تێکشکێندرا.
بە گشتی لە وەڵامدانەوەی هێزەکانمان لانی کەم ١٢ چەتە کوژران و ٤ بریندار بوون و ٣ ئۆتۆمبیل تێکشکێندران.
لەو بەرخۆدانەدا ژمارەیەک هەڤاڵانمان بریندار بوون".
ک-ش