لە گوندی لەیلانی سەرێکانی ٣ چەتە کوژران

چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر گوندی لەیلانی سەرێکانی. شەرڤانانی هەسەدە وڵامی هێرشەکەیان دایەوە و لە ئەنجامدا ٣ چەتە کوژران و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەوڵ دەدەن بنکەکانی هەسەدە لە گوندی لەیلانی سەرێکانی کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام ڕووبەڕووی وڵامی توندی شەرڤانان دەبنەوە.

لە ئەنجامای شەڕ و پێکدادانەکاندا ٣ چەتە کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

ف.ق