لە گوندەکانی سەرێکانی بە دەیان داگیرکەر کوژران
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سەر بە داعش و ئەلنوسرە لە شەوی یەکشەمەوە بە تۆپ و تانک و فڕۆکە بێوەستان گوندەکانی سەرێکانی بۆردومان و بۆمبەباران دەکەن.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سەر بە داعش و ئەلنوسرە لە شەوی یەکشەمەوە بە تۆپ و تانک و فڕۆکە بێوەستان گوندەکانی سەرێکانی بۆردومان و بۆمبەباران دەکەن.
لە گوندەکانی مدباخا، مەزرەعەی ماڵی هەمدوش، داودیە، دڕدارا، موبارەکیە، میرەکیس و سیکەریەی سەر بە ناوچەی زڕگانی سەرێکانی لە شەوی یەکشەمەوە هێرشی داگیرکەری بەردەوامە.
لەگەڵ بەکارهێنانی تۆپ و تانک، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیش هێرش ئەنجام دەدەن.
لە گوندی موبارەکیە شەرڤانانی قەسەدە وڵامێکی توندیان دایە هێرشەکان و لە ئەنجامدا ٢٤ چەتە کوژران و دوو ئۆتۆموبیلی چەتەکانیش تێکشکێنران.
ڕاگەیەنرا لە گوندەکانی تر شەڕ ڕوویداوە و ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر کوژراون و بریندارکران، بەڵام ژمارەیان نەزانراوە.
هێزە داگیرکەرەکان هەوڵیاندا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گوندی مدباخا داگیربکەن بەڵام شەرڤانانی هەسەدە وڵامێکی توندیان دایەوە و چەتەکان کە کوژراوێکی زۆریاندا بە ناچاری پاشەکشێیان کرد.
لەهەمانکاتدا لە گوندی سالی و تل قەرتەل هێرشی چەتەکانی ئەنقەرە تێکشکێنرا.
لە گوندی بابولخێر لە کۆتایی هەفتەوە شەڕێکی قوڕس ڕوودەدات. لە شەڕی یەکشەمەدا بە دەیان چەتە کوژران و تانکێکی داگیرکەران تێکشکێنرا.
ف.ق