وتەبێژی داعش لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی تورکیا کوژرا
لە ئەنجامی ئۆپراسێۆنیکی هاوبەشی قەسەدە و هێزەکانی ئەمریکا وتەبێژی داعش لە ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی تورکیا لە ناوچەی جەربلوس لە سوریا کوژرا.
لە ئەنجامی ئۆپراسێۆنیکی هاوبەشی قەسەدە و هێزەکانی ئەمریکا وتەبێژی داعش لە ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی تورکیا لە ناوچەی جەربلوس لە سوریا کوژرا.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دێموکراتی (قەسەدە) مەزڵوم عەبدی ڕایگیاند: لە درێژەی ئۆپراسێۆنە ئیستغباراتیەکەمان، وتبێژی داعش ئەبو حەسەن مەهاجر لە گوندی عەین البیضە سەر بە جەربلوس کوژرا.
هەروەها مەزڵوم عەبدی ڕاشیگیاند ئەو ئۆپراسێۆنە لە ڕێگای پەیوندی ڕاستەوخۆی ئیستغباراتی (قەسەدە) و هێزی ئەمریکا ئەنجامدراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەمرۆ ئەبوو بەکر بەغداد سەرۆکی ڕێخکراوی داعش لە ناوچەیکی ئیدلب نزیک لە سنوری تورکیا کە لە ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی تورکیادایە کوژرا.
استمراراً للعملية السابقة، تم استهداف الإرهابي أبو الحسن المهاجر الساعد الأيمن لأبو بكر البغدادي و المتحدث باسم تنظيم داعش، في قرية عين البيضة بالقرب من جرابلس، و ذلك بالتنسيق المباشر بين استخبارات قسد و الجيش الامريكي، جاء ذلك كاستمرار ملاحقة قادة داعش.
— Mazloum Abdî مظلوم عبدي (@MazloumAbdi) October 27, 2019