کوردستانیانی ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لەگەڵ دۆستەکانیان بە ئامانجی شەرمەزارکردنی داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک و پشتیوانی لە گەلی ڕۆژئاوای کوردستان چالاکیەکیان ئەنجام دا.
لە چالاکیەکەدا کە لە گۆڕەپانی Sergelstorg ئەنجام درا ئاڵای یەپەگە/یەپەژە و پەیەدە بەرز کرانەوە و دروشمی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ووترانەوە.
ژنێکی سویدی بە ناوی ئاننا وەک پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان پانکارتی 'ڕۆژئاوا ئازاد کەن' و 'ژن، ژیان' ئازادی' لە گۆڕەپانەکە داناو وەک هاوسۆزیەک ٤ مۆمی لەبەردەم پانکارتەکە داگیرساند.
لە چالاکیەکەدا کە چەندین سروود و هەڵبەست خوێنرانەوە، کوردستانی و دۆستەکانیان، گەنجان و خەلکی دەوروبەری گۆڕەپانەکەیان لە کۆمەڵکوژی و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا ئاگادار کردەوە.
ز.ش