گوندی مەشرەفەی سەرێکانی بۆردومان دەکرێت و شەڕی سەخت ڕوو دەدات
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر وێڕای ئەوەی ئاگربەستیشی مۆر کردووە، بەڵام گوندی مەشرەفەی سەر بە سەرێکانی بۆردومان دەکات و بە هۆیەشەوە شەڕی سەخت ڕوو دەدات.
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر وێڕای ئەوەی ئاگربەستیشی مۆر کردووە، بەڵام گوندی مەشرەفەی سەر بە سەرێکانی بۆردومان دەکات و بە هۆیەشەوە شەڕی سەخت ڕوو دەدات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتونەتە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و تاقمە چەتە بەکرێگیراوەکانی هێرشیان کردووتە سەر گوندی مەشرەفەی سەر بە شاری سەرێکای ڕۆژاڤای کوردستان و گوندەکەیان بە چڕی بۆردومان کردووە.
بەهۆی هێرش و بۆردومانەکە گوندەکە و دەوروبەری شەڕی قورس ڕووی داوە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شەڕەکە درێژەی هەیە، بەڵام لە بارەی زیانە گیانی و مادییەکانی شەڕەکەوە وردەکاری ڕاست و دروست بەدەست نەخراوە.
هـ.هـ