گەلی دربێسی: خاکەکەمان جێناهێڵین

لەدژی هەوڵەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی گەلی دربێسی ڕایگەیاند، خاکەکەمان جێناهێڵین. ئەگەر ئەردۆغان کوردێک بکوژێت، هەزاران کورد بەرامبەری خۆی دەبینێتەوە.

دوای هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر سەرێکانی هەوڵەکانی بۆ هێرشکردنە سەر دربێسی زیادیکردووە. گەلی دربێسی وتی، "ئێمە خاکی خۆمان جێناهێڵین و گەرنەوە بۆ سەرێکانیش دەستپێدەکات."

جیهان دەروێش خەڵکی دربێسی دەڵێت، تا ئێستا بە هۆی هێرشەکانەوە شارەکەی خۆمان بەجێنەهێشتووە و لە ئێستا بەدواوەش ناتوانن دەرمان بکەن.

دەروێش وتی، "تا ئێستا لەدژی هەڕەشەکانی ئەردۆغان ئێمە لە سەر پێ بوون. ئێستاش بۆ ئەوەی گەل شارەکەیان جێبهێڵێت کۆمەڵکوژی دەکات. بە چەکی کیمیایی منداڵ، ژن و پیر دەکوژێت. ئەردۆغان چی لە ئێمە دەوێت؟

دەیانەوێت گەلی کورد لەناو ببەن. ٤٠ ساڵە شەڕمان لە گەل دەکەن ناتوانن کۆتاییمان پێبهێنن. کاتێک کوردێک دەکوژن بە هەزاران کورد جێگەی دەگرنەوە، دەبێت ئەوە بزانێت. لەدژی زوڵمی ئەم سەدەیەش شەڕ دەکەین. کاتێک بۆمبی فسفۆڕی بەرامبەر گەلەکەمان بەکارهێنرا بۆچی کەس هیچی نەوت، بۆچی پێی ناڵێن بۆچی ئەم مناڵانە دەسووتێنیت؟

دەروێش ئاماژەی بەوەشکرد، پشت نە بە ڕووسیا و نە بە ئەمریکا دەبەستین، بڕوامان بە هێزی خۆمانە.

دەروێش بانگەوازێکی ئاڕستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتی پەدەکە کرد و وتی، "ئەوەندە هێرش بەرامبەرمان دەکرێت، تا ئێستا لێدوان و ڕاگەیەنراوێکی شەرمەزاری بڵاونەکردووەتەوە. پێویستە لەبیرنەکرێت، ئەگەر ئەمڕۆ هێرش لە سەر ڕۆژئاوا هەبێت، سبەینێ لەدژی باکوور و باشوور دەبێت."

پێویستە هەموو کەسێک لە ناو هەپەجە دا جێی خۆی بگرێت

نەڤجا عەباس کە ٣ منداڵی لە بەرەی پێشەوەی شەڕ لە ناو بەرخۆدانی شەرەفدان ڕایگەیاند، ئەگەر ئەردۆغان بە تانگ و تۆپ هێرش بکات، ئێمە بەرخۆدان دەکەین و خۆمان دەپارێزین. هەروەک چۆن منبج و شارەکانی ترمان ئازاد کرد، ئەوان لە ناو خاکەکەمان دەردەکەین. ناتوانن کۆتاییمان پێبهێنن. هەموو کەسێک بۆ بەرگریکردن لە خاکەکەی پێویستە بەشداری لە هێزەکان پاراستنی جەوهەری ببێت و بەرگری بکات.

ف.ق