یه‌په‌گه ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٨ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌ی ئاشكرا كرد كه له به‌رخۆدانی مانگی ئه‌یلوولی ٢٠١٤ له ناوچه‌ی سه‌رێكانی، جه‌زعه و ڕه‌بیعه له ڕۆژئاوای كوردستان شه‌هید بوون.
له‌نێو ئه‌و شه‌هیدانه‌دا شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه زنار ئاگر (ڕه‌زا دهفایی) هه‌یه كه خه‌ڵكی شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌دا هاتووه:
«له پڕۆسه‌ی گه‌وره‌ترین شه‌ڕی شۆڕشی ڕۆژاڤادا، ساڵی ٢٠١٤ بۆ شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه بووه‌ته دژوارترین كات كه گورزی تووندیان له چه‌ته‌كانی داعش داوه. له دژی چه‌ته‌كانی داعش كه ئامانجیان داگیركردنی ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا بوو، به به‌رخۆدانێكی شكۆدار ئه‌م پڕۆسه‌یه‌یان تێپه‌ڕاند. یه‌كینه‌كانی ئێمه‌ی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به گورزی تووند كه له داعشیان داوه و تاكتیكی هاوچه‌رخ، گوزارشتیان له سووربوونی خۆیان بۆ تێكۆشان كردووه. له هێرشی ١٥ی ئابی ٢٠١٤ كه له ٣ لاوه هێرش ده‌كرایه سه‌ر كۆبانێ، هاوكات ده‌ڤه‌ره‌كانی سه‌رێكانی، جه‌زعه و ڕه‌بیعه بوونه ئامانجی چه‌ته‌كان. ئامانجی ئه‌م هێرشانه داگیركردنی هه‌موو هه‌رێمه‌كه بوو، هێرش كردن له هه‌موو لایه‌كه‌وه بۆ لاوازكردنی هێزه خۆڕاگره‌كان بوو. به‌ڵام له ئه‌نجامی زۆر تێكۆشاندا له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه له به‌رخۆدانی كۆبانێ-دا، چه‌ته‌كانی داعش شكستیان هێنا، چالاكییه كاریگه‌ره‌كان وه‌هایان كرد چه‌ته‌كان نه‌گه‌نه ئامانجی خۆیان و شكست بێنن. له‌و چالاكییه شكۆدارانهدا ده‌یان شه‌ڕڤانی ئێمه هه‌تا كۆتایی قاره‌مانانه خۆڕاگرییان كرد و شه‌هید بوون.
له به‌رخۆدانی ئه‌یلوولی ٢٠١٤دا له سه‌رێكانی، جه‌زعه و ڕه‌بیعه دژی چه‌ته‌كانی داعش، ٨ شه‌ڕڤانانی ئێمه به بڕیاردارییه‌وه قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد و شه‌هید بوون. به‌هۆی شه‌ڕی سه‌خت هه‌تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانانه ڕوون نه‌بووبوویه‌وه و ئێستاش بۆ ڕای گشتی ئاشكرای ده‌كه‌ین.»
ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانه‌ی یه‌په‌گه كه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه وه‌هایه:
ناسناو: زنار ئاگر
ناو و پاشناو: ڕه‌زا دهفایی
شوێنی له‌دایكبوون: سنه
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: جه‌زعه\گوندی قوره‌یش - ٢٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٤
s.m