بە هەزاران کەس لە بەرلین لەدژی قەدەغەی سەر پەکەکە ڕێپێوانیان ئەنجامدا

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە هەزاران کەس لەدژی قەدەغەی سەر پەکەکە ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لەژێر دروشمی 'قەدەغەی سەر پەکەکە هەڵگرن' لە هارمانپلازی بەرلینی ئەڵمانیا ڕێپێوانێک ئەنجادرا. بە هەزاران کوردستانی، سۆسیالیست، ژینگەپارێز، دژەفاشیست، دیموکرات، ئازادیخواز و بە دەیان ڕێکخراو بەشداریان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.

لە ئەڵمانیا بە دەیان ساڵە پەکەکە قەدەغەکراوە و راگەیەنرا کە ئەو قەدەغەیە بەهۆی پەیوەندیەکانی حکومەتەوە لەگەڵ دەوڵەتی تورک.

گەلی کورد و دۆستانی کورد بەشداریان لە ڕێپێوانەکەدا کرد. ڕێپێوانەکە بە ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەستیپێکرد. چالاکوانان بە دروشمی ' پەکەکە گەلە و گەل لێرەیە'، 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'قەدەغەی سەرپەکەکە هەڵگرن'، 'بمرێت ئەردۆغان' و ' بمرێت دەوڵەتی تورک' ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

ف.ق