'رۆڵی عەبدوڵا ئۆجالان لە تێکشکاندنی داعشدا گرنگە'
مامۆستای زانکۆی ئەزهەر شێخ ئەحمەد تورکی باسی لەوەکرد کە لە تێشکاندنی داعشدا رۆڵی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گرنگە.
مامۆستای زانکۆی ئەزهەر شێخ ئەحمەد تورکی باسی لەوەکرد کە لە تێشکاندنی داعشدا رۆڵی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گرنگە.
یەک لە ئەکادیمی و مامۆستایانی ئەزهەر شێخ ئەحمەد تورکی رایگەیاند، گەلی عەرەب پێویستی بە رێبەرێکی وەک عەبدوڵا ئۆجالان هەیە، کە خاوەن تیۆری ئەخلاقی، سیاسی و گیانبازانەیە. شێخ ئەحمەد تورکی سەرنجی بۆ سەر رۆڵی ئۆجالان لە تێکشکاندنی داعش راکێشا.
شێخ ئەحمەد تورکی بەشداری لە دیدارێک لە کتێبخانەی ئەل بەلادەدا کرد و کتێبەکەی بە ناوی دار ئەلمەحروسە ئەمزا کرد.
ئەحمەد تورکی لە وتەیەکدا سەرنجی بۆ سەر رۆڵی کوردان و رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە تێکشکاندنی داعش راکێشاو وتی، "بەرخودانی گەلی کورد لە عێراق و سوریا لە دژی داعش بووە مایەی لەناوچوونی گروپە تیرۆریستیەکان. داعش زۆر ژنی کوردی بە دیل گرت، لەبەر ئەوەش لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا نیگەرانی لە سەرلەنوێ دەرکەوتنەوەی داعش هەیە. بەهۆی کۆمەڵکوژیەکانی داعشەوە بە تایبەتی ژنانی ئێزدی پێویستیان بە چارەسەری هەیە. لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامیدا بە هەزاران کەس بوونیان هەیە کە گۆڕدراون بۆ بۆمبی زیندوو. گەلی عەرەب و ئیسلامی پێویستیان بە رێبەر و سەرکردەیەکی وەک عەبدووڵا ئۆجالان هەیە، کە لەخوبوردوو، فیداکار، خاوەن ئەندێشە، تیۆری ئەخلاقی و سیاسی بێت. لە کتێبەکانی بەڕێز ئۆجالاندا گرنگی پێکەوە ژیانی گەلی کورد، گەلانی هەرێمەکە و دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئارامی لە دژوارترین کاتەکاندا دەستنیشان کراون".
هـ . ب