ناسنامەی ئەندامەکەی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا ئاشکرا کرا

ئەمڕۆ هەینی، هێرشێکی چەکداری کرایە سەر ئەندامێکی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی، بەهۆیەوە بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵەکان "ئەندامێکی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی لەبەردەم ناوەندی کۆمەڵەکە هێرشی چەکدار کرایەسەر و بریندارکرا، بەهۆیەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شارەکە".

ئەو ئەندامەی هێرشی کراوەتە سەر، ناوی "حوسێن ئاراسان"ـە و خەڵکی شاری مێردینی باکووری کوردستانە، ساڵی ١٩٧٨ لە شاری ئەزمیری تورکی لەدایکبووە، بەهۆی کاری سیاسی و فشاری دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە.