ئەمەریکا تورکیای لە رۆژئاوا و باشوری کوردستان جێگیرکردووە!

ئەمەیکا لەم دوو ساڵەدا هەموو هەولێکى داوە بۆ لەناوبردنی پەکەکە. کارئاسانیی کردووە بۆ تورکیا و چەتەکانى داعش، کە رۆژئاواى کوردستان داگیربکەن. یارمەتیی تورکیا و پەدەکە دەکات بۆ لەناوبردنی پەکەکە و ئێستاش ئەوەى لە زینی وەرتێ روودەدات، بەشێکە لەو پیلانگێڕییە.

لە رابردوودا تورکیا لە باشور نزیکەی ٢٠ بارەگای سەربازی و بنکەی رادار و میکانیزمی گوێگرتن و چاودێریکردن و شوێنی نیشتنەوەی کۆپتەری دامەزراندبوو بێگومان جگە لە ڕێوشێنی دەزگای میت. ڕوونکردنەوەکانی نێچیرڤان و مەسرور بارزانیش لەمبارەیەوە جدی و باوەڕپێکراونین. لەو بارەیەوە تورکیا حیساب بۆ کاردانەوەکانی باشوری کوردستان دەکات، هەر بۆ ئەوەشە کە بۆ پەردەپۆشکردنی نیازەکانی پارتی و بارەگای پێشمەرگەی پارتی بەکاردەهێنێت. پیلانەکانی تورکیا زۆر ڕوون و ئاشکران، گەریلاکانی کوردستان ماوەی ٤٠  ساڵێکە لەوێ جێگیربونە و دەیانەوێت لە خاکی کوردستان هەڵیان تەکێنن، دوای هەڵتەکانی گەریلاکانی کوردستان لەو هەرێمەدا دەیانەوێت سوپای تورک و ئەندامانی کۆنترگەریلا و ئەندامانی داعش هەروەکو چۆن لە عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی کە یونۆفۆرمی سوپای تورکیایان پۆشیوە و دەیانەوێت ئەندامانی تەحریرولشام و چەتەکانی داعش لەو هەرێمە جێگیربکەن.

ئەو پرسیارە ڕوونانەی دەبێت وەڵامیان بدرێتەوە؛  ئەگەر رەزامەندی حکومەتی باشوری کوردستان نەبێت ئایا دەوڵەتی تورک دەتوانێت ٢٠ بارەگای سەربازی و بنکەی تری چاودێری درووست بکات؟ ، ئایا پارتی و یەکێتی بەچی ئامانج و لەهەمبەرچیدا دەرگای ماڵی خۆیان بۆ دەوڵەتی تورک کردۆتەوە؟ ، ئەو پارت و رێکخراوانەی لە باشور کەلە هەمبەر یەکدا رکابەرایەتییان هەیە و بۆ لاوازکردنی یەکتر کە پەنا بۆ دوژمنی کورد دەبەن ئایا جگە لە خیانەت و خۆفرۆشی هیچ واتایەکی تری هەیە ؟ .

ئەوانەی قسەی بریقوباق دەکەن و لەژێر ناوی بێلایەنی و بیرمەندییەوە کەلە بنەڕەتدا دەیانەوێت خۆیان لە باسکردنی خیانەت بدزنەوە دەڵێن گوایە دەبێت پارتە کوردییەکان بە بەرپرسیارانەوە مامەڵە بکەن و ئەوانەی کە دەیانەوێت پەکەکە و پارتییەک کە هاوکاری تورکییایە بخەنە تای یەک ترازووەوە ، ئەم جۆرە کەسانە بەشێوەیەک لە شێوازەکان هاوکاری ئەو لایەنە دەکەن کە هاوکاری دوژمنە و لەناو خیانەتدایە.

ئایا تورکیا کەلە باشوری کوردستان و بەعشیەقەیە بەهێزی سەربازی و سیاسی زاتی خۆی لەوێ جێگیربووە ؟ ئەی باشە نەتەوەیەکگرتووەکان و دەوڵەتی عێراق و کۆمکاری عەرەبی و حکومەتی هەرێـمی کوردستانیش لەبەرامبەر تورکیا بێچارە و بێ دەسەڵاتن هۆکارەکەی هێزی زەبەلاحی سەربازی و توانای سیاسی تورکیایە؟ ، دەبا هەموومان بۆ ساتێک بیربکەینەوە.

لە ئێستادا دەوڵەتی تورک کە عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی داگیرکردووە، ئەگەر ئاسمانی سوریا لەهەمبەر فڕینی فڕۆکەی جەنگی داخرا ئایا دەوڵەتی تورک و قاعیدە و نوسرە و داعش و هێزی سوپای ئازادی سوریا و چەتەکانی تریش دەتوانن رۆژێک لەهەمبەر یەپەگە و یەپەژە شەڕ بکەن؟ ئەی ئەگەر ئاسمانی عێراق لەهەمبەر فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا داخرا ئایا سوپای تورک و چەتەکانی دەتوانن ڕۆژێک لەهەمبەر گەریلادا شەڕ بکەن؟ بەڵێ ئەمەریکا تورکیا لە هەرێمەکە دەپارێزێت، هەر ئەمەریکایشە کە نایەڵێت نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی و حکومەتی عێراق لەهەمبەر سوپای تورکیا هەڵوێست نیشانبدەن، بێدەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق و کۆمکاری عەرەبی لەهەمبەر بۆردۆمانی مەخمور و شەنگالدا هۆکارەکەی هەر ئەمەریکایە .

خاوەنی راستەقینەی ئەم پیلانانە خودی ئەمەریکایە. ئەمەریکا پەکەکەی بە دوژمنێکی ستراتیژی خۆی دەزانێت، چونکە پەکەکە بەکاری سیاسی خۆی و بە ئایدۆلۆژییەکەیەوە دژبەری دەسەڵاتی ئیمپریالیزمانەی ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیایە ، هەروەها پەکەکە دژبەری دەسەڵاتی زلهێزی و دژی ئەو هێزانەیە کە بۆ مەرامی خۆیان و هەژمونگەرایی خۆیان دین و مەزهەب و خاک و نەتەوەپەرستی بەکاردەهێنن و خاکی گەلان پارچە پارچە دەکەن و دەیانەوێت پانتایی دەسەڵاتی خۆیان فراوان بکەنەوە، ستراتیژی ئەمەریکا و وڵاتانی رۆژئاوا لەپێناو دەسەڵاتی خۆیان لە رۆژهەڵات و ئاسیایە کە دەیانەوێ بیکەنە مۆڵگەی خۆیان، پێچەوانەی رێباز و شێوازی مۆدێلی ژیان و بەرنامەی پەکەکەیە ، شێوازی بردنەڕێوەی ئەو بنەماڵە و عەشیرەتانەی کە گرێدراوی ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسان ئەمەش پێچەوانەی شێوازی ئایدۆلۆژی و سۆسیۆلۆژی و فەلسەفەی پەکەکەیە کە هێزێکی خۆماڵییە، پەکەکە هێزێکی فرە رەهەندە هەربۆیە ئەو زلهێزانە لەهەمبەریدا لە داڕماندان.

ئەگەر بێتەوە یادمان ساڵی پار بە نەزانانە سەرۆکی ئەمەریکا ترامپ قسەیەکی کرد و وتی "پەکەکە لە داعش مەترسیدارترە"، بێگومان ئەم قسەیە هۆکاری خۆی هەیە، ئەم قسەیە قسەی فەرمیی حکومەتی ئەمەریکایە، بەڵام لە ئاکامدا حکومەتی ئەمەریکا لەگەڵ تالیبان و قاعیدە و داعش لەسەرمێزی گفتوگۆ دانیشتن، دەسەڵاتی ئەمەریکا و ترامپ باش دەزانن کە قاعیدە و داعش دژبەری سیستەمی ئەمەریکا و کەپیتالیزم نین و دەشزانن کە ئەمانە بەرهەمی ئەو چەمکەیە کە دەیانەوێت لەناو دەسەڵات و بەڕێوبەرایەتییاندا پێگەیان هەبێت، هەر بۆیە لەمبارەیەوە سەرۆکی ئەمەریکا ترامپ لە شوێنێکی نزیک لە (بورجی دوانە) لە نیویۆرک بۆ رێکەوتن لەگەڵ قاعیدە دیداری ئەنجامدا، بەڵام هەمان ترامپ بۆ لەناودانی پەکەکە و هەپەگە پیلان لەسەر پیلان دادەڕێژێت، هەربۆیە دەتوانرێت بوترێت یەکێک لە پیلانەکانیان ڕووداوەکەی زینی وەرتێیە.

بەلای ئەمەریکاوە مافەکانی نێونەتەوەیی و نەریت و رەوشت و ڕێزی گەلان گرنگ نین، باشترین نمونە و لەبەرچاوترین مەسەلەش هەڵوێستی ئەمەریکا بوو لەهەمبەر کوردانی رۆژئاوا، لەلایەکەوە ئەمەریکا فیشەک و کۆمەکی کوردان دەکات، لەلایەکی تر رێگا بۆ تورکیا خۆش دەکات کە عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی داگیربکات و لەمبارەیەوە هاوکاری تورکیاشی کردووە .

زاتێک هەیە بەناوی (جەیمس جێفری) کە دوژمنی گەلی کوردە و وەک گورگێک لە پێستی مەڕدایە. توانیی کوردان فریوبدات، بۆ داگیرکاری رۆژئاوا لەلایەن تورکیا و داعشەوە کارئاسانییی بۆ کردن، ئیدارەی ئەمەریکا کە بەشانوباڵی ئیدارەی رۆژئاڤا هەڵدەدەن هەرئەوانیش لەهەمبەری داگیرکاری رۆژئاوای کوردستان لەلایەن تورکیا و داعشەوە بێدەنگ بوون و پاشانیش دیمەنی "بیچارەیی" نیشان دەدا.

ئیدارەی ئەمەریکا لەوە دەترسن کە سیستەمی یەکڕیزی ناو سیستەمی ڕۆژئاڤا لە هەموو سوریا و رۆژهەڵاتی ناوین بڵاوببێتەوە، ئەمەش بۆ داهاتووی خۆیان بە مەترسی و هەڕەشە دەبینن، هەر بۆیە ئیدارەی ئەمەریکا و خودی ترامپیش بۆ بەرجەستەکردنی پرۆژە قێزەوەنەکانیان دەیانەوێت کوردانی ڕۆژئاڤا بخەنە ناو پرۆژەکەیانەوە، کاتێک ئیدارەی ئەمەریکا بە شانوباڵی دەسەڵاتی ڕۆژئاڤا هەڵدەدەن لەلایەکی تریشەوە لەژێر ناوی رێککەوتنی ئاگربەست رۆژئاڤایان کردە خەڵات بۆ تورکیا و چەتەکانی داعش.

ئەم چەتەیەی کەناوی (جەیمس جێفری)یە کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی رۆژئاڤا و بۆ لەناودانی پەکەکە ئەرکدار کراوە، لەناو هەوڵداندایە بۆ گەیشتن بە مەرامەکانی خۆی رۆژئاڤا و باشوریش بەکاربهێنێت، ( جەیمس جێفری) کە نوێنەری تایبەتی ئەمەریکایە لە عێراق و سوریا لەم دووساڵەی دوایدا بۆ لەناودانی پەکەکە لەناوکار و خەباتێکی چڕدا بووە، هەر ئەمزاتە هەوڵدەدات کە بەرپرسیارانی رۆژئاڤا و بنەماڵەی بارزانی بۆ لەناودانی پەکەکە لەیەکتر نزیک بکاتەوە، ئەمە کاری سەرەکی و ڕیشەیی و بەرنامەی ئەو نوێنەرەی ئەمەریکایە لە هەرێمەکەدا .

رووداوەکانی زینی وەرتێش پارچەیەکە لەو پیلانەی کە ئەمەریکا و نوێنەرەکەی بەڕێوەیان بردووە و پەرەی پێدەدەن، خەڵکی باشور و رۆژئاڤاش بێئاگانین لە پیلانەکانی جێفری، هەربۆیە لەهەمبەر ئەم پیلانانە گەلی کورد رۆژ لە دوای رۆژ ناڕەزایی نیشان دەدەن، ئەمەریکا خاوەن مێژوویەکی چەپەڵ و قێزەوەنە، دەیەوێت لەپشت پەردەی چەمکی ئاشتی و دیموکراسی خۆی مەڵاس بدات، لەکاتێکدا کە مێژووی ئەمەریکا مێژووی دیکتاتۆرییەت و پشتگیریکردنی زۆرداریشە.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلۆتیکا

وەرگێڕانی: رێبوار هەمەوەندی

ژ.ت