تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بڕیارەکانی دۆزی کۆبانێ و گوتی: "دۆزی کۆبانێ بۆ شاردنەوەی تاوانەکانی قڕکردنی سەر گەلی کورد و هێرشە داگیرکارییەکانی سەر شەنگال و ڕۆژئاوا بە هاوکاری ئاکەپە-داعش کرایەوە. هاوکات هەوڵدرا کۆمەڵکوژیی مەدەنی لە ٧-٨ ی تشرینی دووەم بشاردرێتەوە و دادگایی لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی نەکرێتەوە. لە دۆزی کۆبانێدا، بە تاوانبارکردن و تەسفیەکردنی سیاسەتی دیموکراتیک ویستیان هەموو ئەو کەسانە سزا بدەن کە خاوەنداریان لە کۆبانێ کرد".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخراوەتەسەر گرنگی ڕۆڵی بەرخۆدانی گەلی باکوری کوردستان لە ٧-٨ ی تشرینی دووەم بۆ پشتگیری گەلی ڕۆژئاوا و ڕێگرتن لە پلانی داگیرکاری و قڕکردنی ئاکەپە و داعش.
ئاماژە بەوە دەکات دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە پلانی عوسمانی نوێی خستۆتە بواری جێبەجێکردن و لەڕێگەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە چەندین تاوانی شەڕی ئەنجامداوە، بەڵام بە پشتیوانی گەلی کورد و دۆستەکانی بەرخۆدانی کۆبانێ سەرکەوت و ئاکەپە و داعش شکستیان هێنا لە قڕکردنی گەلی کورد.
تەژەکە-ئە ڕایدەگەیەنێت بڕیاری دۆزی کۆبانێ شەرمەزار دەکەن و ژن و گەلی کورد دژی دەسەڵاتی فاشیست بەرخۆدان مەزن دەکەن، دەڵێت: "دەبێت لەبیر نەکرێت، تێکۆشان و شەڕی ئازادیمان دژی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، سیستەمی گۆشەگیری دەشکێنێت و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێک دەهێنێت".
تەژەکە-ئە بانگەواز لە هەمووان دەکات هێڵی بەرخۆدانی ژن دژی داعش بپارێزن، داوا لە هەموو ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکات ئەرکی خۆیان پێک بهێنن و هەڵوێست بنوێنن.